یەکەم هەڵوێست دژی کورد.. عادل عەبدو‌ل‌مەهدی فەرمانی داگرتنی ئاڵای کوردستان دەکات لە کەرکوک

عیراق

09/01/2019‌ 2386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک بە نایاسایی ناودەبات.

 

کەمێک لەمەوبەر عادل عەبدول‌مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە "هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگا حیزبییەکان لەشاری کەرکوک پێچەوانەی دەستوری عێراقەوە و نایاساییە".

 

عادل عەبدول مەهدی فەرمانیشیکردوە بە هەرچی زوە داگرتنی ئەو ئاڵایانە لەسەر بارەگاکان لەشاری کەرکوک.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوای ٤٤٦ ڕۆژ لە ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و بنپێکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە لەسەر بارەگاکانی خۆی ئاڵای کوردستانی هەڵکردەوە.

 

ئەمەش یەکەمین هەڵوێستی ئاشکرای سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقە دژی کورد.

هـ ـ ر