ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی پێکانی کۆرتوای ڕاگەیاند

وەرزش

09/01/2019‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ریاڵ مەدرید رایگەیاند تیبۆ کۆرتواى گۆڵچى یانەکەى توشى پێکان بووە، بەڵام ماوەى دوورکەوتنەوەى لە یاریگاکان ئاشکرانەکردووە.

یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە سایتى فەرمى خۆیدا بڵاویکردووەتەوە "پشکنینى پزیشکى بۆ تیبۆ کۆرتواى بەلجیکى گۆڵچى یەکەمى یانەکەى ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە پێکانى هەیە".


یانەی ریاڵ مەدرید ئاماژە بەوەشداوە "پێکانەکەى کۆرتوا پلە یەکە لە یەکێک لە ماسولکەکانى رانى چەپیدا، بەڵام ئاماژەى بە ماوەى دوورکەوتنەوەى لە یاریگاکان نەکردووە"

هـ ـ ر