ئیکاردی خواستی مانەوەی لە ئینتەر میلان نەماوە

وەرزش

09/01/2019‌ 471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرى کارەکانى ئیکاردى ئاشکرایکردووە "یاریزانەکە نایەوێت ماوەیەکى زۆر لە ریزەکانى ئینتەر میلاندا بمێنێتەوە".

ڕۆژی چوارشەممە تۆڕى تى واى سى سپۆرتى ئەرجەنتینى بڵاویکردووەتەوە "واندا ئیکاردى هاوسەر و بەڕێوەبەرى کارەکانى ماورۆ ئیکاردى ئەرجەنتینى لەم دواییانەدا لەگەڵ کارگێڕانى یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى کۆبووەتەوە و پێى راگەیاندوون نایەوێت گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە، کە لە هاوینى ٢٠٢١دا کۆتایى دێت".


تۆڕى تى واى سى سپۆرتى ئەرجەنتینى ئاماژەى بەوەش کردووە "لەوانەیە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە بەردەوامى بە کاروانە وەرزشیە پیشەگەریەکەى بدات لە یەکێک لە یانەکانى چێڵسى یان ریاڵ مەدرید یان یۆڤانتۆس، بەڵام یۆڤانتۆس کەمتر".

هـ ـ ر