شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ مام فارس، نوێنه‌ری جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته مافی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان به گوێره‌ی رێکاره یاسایه کارپێکراوه‌کان بدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ مام فارس كۆبووه‌ته‌وه و پشتیوانی خۆی بۆ جوتیارانی هه‌موو عیراق دوپاتکرده‌وه له پێناو بوژانه‌وه‌ی که‌رتی کشتوکاڵ و هه‌وڵدان بۆ زامنکردنی پێویستیه ناوخۆیه‌کان له که‌رتی کشتوکاڵی ناوخۆیدا.
به‌رهه‌م ساڵح هه‌روه‌ها ته‌کیدی له داوا‌و مافی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه به گوێره‌ی رێکاره یاسایه کارپێکراوه‌کان به شێوه‌یه‌ک که مافیان پارێزراو بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، مام فارس پشتیوانی به‌رهه‌م ساڵحی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف و شایسته داراییه‌کانیان له لایه‌ن حکومه‌تی عیراقه‌وه دووپاتكرده‌وه.
مام فارس و هاوڕێکانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌کانی فرۆشی گه‌نم به وه‌زاره‌تی بازرگانی داواییه‌کی یاساییان له دادگا تۆمارکرد و دادگاش بڕیاری پێدانی ته‌واوی شایسته داراییه‌کانی په‌سه‌ند کرد.
ه.م