شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر وبڕیاره له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئه‌لسانى، میر قه‌ته‌ر كۆببێته‌وه.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك کۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه، سەردانەکەی بەرهەم ساڵح لەسەر بانگهێشتی میری قەتەر و بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و باشتکرد و بەرەوپێشبردنیانه.
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە به‌رهه‌م ساڵح لەگەڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئه‌لسانى، میر قه‌ته‌ر و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
سێی ئەم مانگە، بەرهەم ساڵح سەردانی تورکیا کرد و لەگەڵ هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بیناڵی یڵدرم، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبووە.
بەرهەم ساڵح دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "بە پامێکی زۆر روونەوەی هاتووین، ئەوەیش ئەوەیە عێراق پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە و دەمانەوێت دووبارە لە رووی و بونیادنانەوە و ئەندازیارییەوە رۆڵی بەهێز و گرنگ لە ناوچەکەدا ببینین کە ئەوەی مافێکی خۆمانە و لەمسۆنگەیەشەوە بەهەموو جۆرێک ئامادەی کاری پێکەوەیین لەگەڵ تورکیادا".
ه.م