شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
له‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوودا واشنتۆن له جه‌نگى سوریادا دانوستاندنى زۆرى سه‌پاند، وه‌ك دانوستانه‌كانى جنێف و ئه‌ستانه‌و سوچى، سه‌ره‌راى هه‌وڵه‌كانى سه‌ركردایه‌تى سورى و هاوپه‌یمانه‌كانى روسیا‌و ئێران، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه زۆره‌كانى به‌ناو به‌رهه‌ڵستكارانى سوریا، هه‌مو ئه‌مانه نه‌یانتوانى ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن.
روداوه‌كانى ئه‌م چه‌ند ساڵه واى له واشنتۆن كرد كاره یه‌كه‌مینه‌كانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست دووباره رێك بخاته‌وه به‌تایبه‌تى له سوریا، و ئه‌زمونیشى له عێراق و ئه‌فغانستان و شكسته‌كانى هێشتا كۆتاییان نه‌هاتوه.
پێش ئه‌وه‌ش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گۆرانكارى له ستراتیژیه‌تى ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كه به‌رانبه‌ر ئیداره‌كه‌ى رابگه‌یانه‌نێت كه خۆى له پاراستنى خاكى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ره‌شه‌كانى چه‌كى كۆكوژ و ئایدۆلۆجیا توندره‌وه‌كان و سیسته‌مه دژه‌كاندا ده‌بینیه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بو واى له سه‌رۆك كرد جه‌خت له‌سه‌ر دروستكردنى دیوار له نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك و بلاوكردنه‌وه‌ى كۆسیسته‌مى به‌رگرى رۆكیتى پێشكه‌تو بكاته‌وه.
تره‌مپ پیش ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك كه‌سێكى بازرگان بوه، بۆیه كیشه‌ى گه‌شه‌كردنى ئابورى ئه‌مه‌ریكا جێگاى گرنگى پێدانییه‌تی، به‌تایبه‌تى له پاش ون بونى تاك جه‌مسه‌رى له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ى روسیا و چین، و دڵه‌راوكێ له گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورى چین به‌هێزكردنى ئابورى ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته پێویستى، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێته‌وه نێو بازاڕى ئابورى جیهانى و رۆڵى سه‌ركردایه‌تى تێدا بگێڕێت به‌هۆى گه‌شه‌ى خێرایى ته‌كنه‌لۆجیاى چیندا.
سیاسه‌تى نوێى تره‌مپ بریتییه له به‌ده‌ستهێنانى ئاشتى به به‌كارهێنانى هێز، تارمایى ئێران و كۆسیسته‌مه رۆكێتیه ئه‌تۆمی و سه‌ربازیه‌كانى سه‌رچاوه‌ى دڵه راوكێى واشنتۆنه، ئه‌مه جگه له جبه‌خانه‌ى سه‌ربازى كۆریاى باكور، و هه‌بونى جه‌مسه‌رى روسى، ململانێ له ژێر ئاسمانى سیبریادا پێشبركێكى توندتر ده‌كات، بۆیه پێویسته هه‌ژمونى ئه‌مه‌ریكا په‌ره‌ى پێبدرێت له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وله‌تى و له رێگه‌ى هاوبه‌شه هارێمایه‌تیه‌كانه‌وه له ناوچه‌ى عه‌ره‌بى بۆ به‌هیز بونى له‌هه‌ڵویسته‌كانیدا و سه‌پاندنى بۆچونه‌كانى خۆى كه داروده‌سته‌كه‌ى پێ هه‌لده‌خه‌ڵه‌تێنێ له ژیر دروشمى دیمو‌كراتى و ئازادى و ژیانێكى شایسته تر.
گۆرانى ستراتیژیه‌تى ئه‌مه‌ریكا ماناى ده‌ستبه‌رداربوون نیه له ئیسرائیل، به‌ڵام گۆڕانه جیۆسیاسى و ئابوریه‌كانى جیهان، ئه‌مه جگه له گۆرانى سه‌رده‌مى حاكمه‌كان، دیاره تیوره‌كان به گوێره‌ى واقیعى دیموگرافى ده‌گۆڕێن، بۆیه ده‌بینین له جه‌نگى سوریادا زۆر له جوڵانه عه‌ره‌بیه‌كان ئاشكرا بوون، ره‌نگه ئه‌مانه ئاشكرا نه‌كرانایه ئه‌گه‌ر وه‌همى ئه‌مه‌ریكا نه‌بوایه به پێشكه‌ش كردنى پاڵپشتى و گه‌یشتنى هه‌ندێ حاكم به ئاستێك كه شایانى ئه‌وه نه‌بون له‌گه‌ل كێشه‌ى سوریادا، بۆیه به‌مه‌به‌ست كارى كرد له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى عه‌ره‌ب – ئیسرائیل به گویره‌ى توانا.
ئه‌و دیمه‌نانه‌ش له ئیمارات و عومان و قه‌ته‌رو ئوردن و مصر بینران، به‌وه‌ى ئه‌م ولاتانه هاوبه‌شى هه‌رێمایه‌تى ئه‌مه‌ریكان.
له روى سه‌ربازییه‌وه تره‌مپ ده‌یه‌وێت بنه‌كه‌كانى له ناوچه‌كه‌دا به‌هێز بكات بۆ پاراستنى ئیسرائیل، كشانه‌وه‌شی له سوریا ده‌بێته راستى چونكه واشنتۆن له‌و وڵاته شكستى هێناوه و مه‌سه‌له‌ى مانه‌وه‌ى بنكه‌ى بیانى له‌و وڵاته جێگاى قبول نیه، پاشان و به‌هۆى هه‌ندێ ئاماژه‌وه ده‌بینین ستراتیژیه‌تى نوێى ئه‌مه‌ریكا، سوریا ده‌كاته خاڵێك بۆ گه‌شتاندنى زۆرێك له تیۆره‌كانى، له روسیاوه بۆ چین و ئێران، له كێشه‌كانى قه‌لغانى رۆكێتی و ئاسایشى سیبرانى و گه‌یشتن به كێشه‌ى ئابورى و دروشمى یه‌كه‌مجار ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كات تره‌مپ ستراتیژیه‌تێك په‌یره‌و بكات سه‌رجه‌م كارته‌كانى جیهان تێكه‌ڵ بكات.
هه‌روه‌ها پرسی كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له سوریا، ستراتیژیه‌تێكه مه‌به‌ست لێى له قاڵبدانى سه‌ركه‌وتنه‌كانى سوریایه، چونكه تره‌مپ به ته‌واوه‌تى هه‌ست ده‌كات سه‌ركه‌وتنى ده‌وله‌تى سوریا و سوپاكه‌ى، ده‌بیته بنه‌مایه‌ك بۆ دامه‌زراندنى سیسته‌میكى هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى نوێ.
ه.م