دەرگاكانی چێشتخانەی رووتەكان لەپاریس دادەخرێت

هەمەڕەنگ

10/01/2019‌ 520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ساڵ‌و نیوێك، ئەو چێشتخانەیەی بۆ رووتەكان لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا كرابووەوە، دەرگاكانی بەڕووی میوانەكانی دادەخرێت.

چێشتخانەكە بەهۆی ئەوەوە دادەخرێت، كە كێشە لەسەر نەپۆشینی جلوبەرگ، لەناو چێشتخانەكە دروست بووە، داخراوە.

چێشتخانەكە لە تشرینی دووەمی 2017 بەناوی "O'Naturel" كرایەوەو بڕیارە لەمانگی شوباتی داهاتووش بەتەواوی دابخرێت.

كاتی كردنەوەی چێشتخانەكەش رەخنەیەكی زۆر لەو كەسانە گیرا، كە بیرۆكەی كردنەوەیان هەبوو، ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كرد.

هـ ـ ح