سەرۆك وەزیرانێك داوا لەفەرمانبەرەكانی دەكات هاوسەرگیری بكەن

جیهان

10/01/2019‌ 839 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەكیلیسی بۆهیفای سەرۆك وەزیرانی تۆنجا داوای لەفەرمانبەرەكانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، كە هاوسەرگیری بكەن.

رۆژنامەی "ماتانجی تۆنجا" بڵاویكردەوە، بۆهیفا داوای كردووە لەساڵی 2019 تەواوی فەرمانبەرەكانی هاوسەرگیری بكەن.

ئەو هەڵوێستەی سەرۆك وەزیران دوای كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیران بووە، ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

لەبەرانبەر كاردانەوەكانی سەرۆك وەزیران رایگەیاندووە، ئەو هیچ مەبەستێكی نییەو تەنیا بەنیازە فەرمانبەرەكانی بگەیەنێت، بەخۆشی ‌و چوونە سەر ماڵ‌و حاڵیان.

هـ ـ ح