هۆكارێكی چاوەڕواننەكراو بۆ زیادبوونی كێشی لەش

sharpress.net

772 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/01/2019‌

شارپرێس:
ناوەندی توێژینەوەی پزیشكی توێژینەوەیەكی نوێی لەسەر زیادبوونی كێشی لەشی مرۆڤ ئەنجامداوە، كە هۆكارێكی چاوەڕواننەكراو دەبێتە هۆی قەڵەوی.

بەپێی ناوەندەكە، كەمبوونەوەی ئاو لەجەستە، بەتایبەتی لەقاچەكان‌و رانەكان هۆكارێكی سەرەكین بۆ زیادبوونی كێشی لەش لەمرۆڤدا.

هەر بەپێی توێژینەوەكە بەرزبوونەوەی رێژەی خوێ‌ لەجەستە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ كەمبوونەوەی ئاو و ئەوەش دەبێتە هۆی ئاوسان لەبەشەكانی جەستەو بەرزبوونەوەی كێش.

بەو هۆیەشەوە توێژینەوەكە، رێنمایی خەڵكی كردووە، كە نابێت مرۆڤ رۆژانە رێژەیەكی زۆر خوێ‌ بخوات، بەشێوەیەك نەگاتە پێنج گرامی رۆژانە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved