دەبێت نەخۆشانی شەكرە ئاگاداری تەندروستی پێیەكانیان بن

sharpress.net

390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/01/2019‌

شارپرێس:
پزیشكەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە ئاگاداربوون لە تەندروستی پێیەكان بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەكرە پێویستە.

بەپێی توێژینەوەكان نەخۆشی شەكرە زیانگەیاندنی دەماری بەدوادا دێت، كە دەبێتە هۆی ئەوەی پێیەكان هەستی خۆیان لەدەستبدەن‌و سڕببن و لەئەنجامدا نەخۆش  بوونی برین و زام لە پێیەكانیدا هەست پێبكات. 

هەر بەپێی توێژینەوەكان جگە لەوە نەخۆشی شەكرە سوڕانی خوێن لەپێیەكاندا كەمدەكاتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی، كە ڕەوتی چاكبوونەوەی برین‌و زامەكان بەهێواشی بڕوات.

پزیشكەكان بەردەوام ڕاسپاردەی نەخۆشانی شەكرە دەكەن، كە ئاگایان لە پێیەكانی خۆیان بە بەردەوامی بێت و پشكنینیان بۆ بكەن، باشترین كاتیش بۆ كونتڕۆڵكردنی تەندروستبوونی پێیەكان پاش حەمامكردن، یان كاتی خەوە.

هەروەها دەبێت لە ئەگەری بینینی زام و برین و بلۆق كردن پێویستە شوێنەكەی بەمەوادی خاوێنكەرەوە پاك و خاوێن بكەنەوە و پشوو بەپێیەكانی خۆتان بدەن و لەگەڵ پزیشكی چارەسەركەردا ڕاوێژ بكەن.

توشبووانی نەخۆشی شەكرە پێش لەپێكردنی پێڵاوەكانیان، نێو پێڵاوەكە بپشكنن، چونكە بوونی وردە بەردو شتی ئازاردەریتر دەتوانێت ببێتە هۆی حەساسیەت و ئیلتیهابات لە پێیەكاندا.

بەپێی ڕاپۆرتی هێلپ دەی نیوز، پێویستە نەخۆشانی شەكرە، كە تووشی بێ هەستی لە پێیەكانیاندا بوون یان سوڕانی خوێن لەم بەشەدا بەدروستی بۆیان ڕوونادات، باشترە هەر سێ مانگ جارێك پەیوەندی بەپسپۆڕی نەخۆشییەكان لەو بارەیەوە بكەن تا دۆخی ساغلەمی پێیەكانیان لەژێر چاودێریدا بێت.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved