نەخۆشی خەمۆكی ئەوەندەی جگەرەكێشان زیانبەخشە

sharpress.net

362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/01/2019‌

 شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، خەمۆكی و پەرێشانی هاوشێوەی جگەرەكێشان و قەڵەوی، مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵدە زیاتر دەكات.

لێكۆڵەرانی زانكۆی كاڵیفۆرنیا توێژینەوەیەكیان ئەنجامدا، كە بەپێی توێژینەوەكە كەسانی پەرێشان و خەمۆك، لە 65% لەمەترسی زۆری كێشەكانی دڵ، لە 64% لەمەترسی جەڵدە، لە 50% مەترسی پەستانی خوێن و لە 87% مەترسی ئارتروزیان هەیە.

ئاندرێ نیلز، سەرپەرەشتی تیمی لێكۆڵینەوەكە، لەو بارەیەوە دەڵێت: زیادبوونی ئەم مەترسییانە هەروەك زیانی ئەو كەسانەیە، كە جگەرەكێشن یان قەڵەون.

لەگەڵ ئەوەشدا لێكۆڵەڕان ئاماژە بەوە دەكەن، تووشبوون بەشێرپەنجە لەو بارەیەوە دەگمەنە و لە هەلومەرجی خەمۆكی و پەڕێشانیدا لەگەڵ قەڵەوی‌و جگەرە كێشاندا یەكسان نییە.

بەوتەی نیڵز، دۆزراوەكانی ئێمە هەروەك زۆر لە خوێندنەوەكانیتر پیشاندەری ئەوەن، كە دڵگرانی دەرووناسییانە فاكتۆرێكی سەرەكی و بەهێز لە تووشبوونی زۆر لە شێرپەنجەكان نییە.

هەروەها تیمی لێكۆڵینەوە بەوە گەیشت، هەندێك نیشانەی وەك سەرئێشە، ناڕەحەتی گەدە، پشت ئێشە و هەناسە تەنگی لەپەیوەند بەسترێس و خەمۆكییەوە زیاتر دەبێت. بۆ نموونە، سەرئێشە لەم جۆرە كەسانەدا، لە 161% زیاترە، بۆیە لێكۆڵەران لەسەر دەرمانی ئەم گرفت و كێشە دەروونیانەی وەك خەمۆكی و پەرێشانی جەختیان هەیە.

لەو لێكۆڵینەوەدا 15 هەزار كەسی بەساڵاچوو لە دەورەیەكی 4 ساڵیدا خرانە ژێر چاودێرییەوەو یەكەمین موجەفیفەی بێوایەر لە دونیادا دروستكرا






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved