دروستكردنی موجەفیفەیەك كە زیان بەتاڵەكانی قژ ناگەیەنێت

sharpress.net

386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/01/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای ڤیلوو بیوتی(Volo Beauty)  موجەفیفەیەكی بەرهەمهێناوە، كە بەسوودوەرگرتن لەڕووناكی infrared light  كاردەكات‌و زیان لە تاڵە قژەكان نادات.

ئەو موجەفیفەیە لەپێشانگای CES  2019 نمایشكراوە و كێشەی موجەفیفە كۆنەكانی نییە، چونكە ئەوانەی پێشوو  پێستی سەریان دەسووتاندو كاتێكی زۆریشیان لەكەسەكە دەگرت.

كۆمپانیای ڤۆلۆ، ناوی ‌ئەم موجەفیفەی بەVolo Go ناو ناوە، كە بەجارێك شەحنكردن 20 خوولەك گەرمای ناوەندیت پێدەدات و دەتوانێت قژە درێژەكانیش لە 10 خوولەكدا وشك بكاتەوە.

ئەو بەرهەمە هەرزان نییە و نرخەكەشی 399 دۆلار دانراوە، بەڵام رەنگە بەهۆی تایبەتمەندییەكانی پێشوازییەكی زۆری لێبكرێت.





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved