میسی‌و سوارێز دووردەخرێنەوە

وەرزش

10/01/2019‌ 505 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاری بەرانبەر لیڤانتی راگەیاند.

یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەقۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی لیڤانتی دەێتەوە، كە بۆ ئەو یارییە هەریەكە لەیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی لەلایەن ئارنستۆ ڤاڵڤێردی دوورخراونەتەوە.

راهێنەرەكەی بەرشەلۆنە، جگە لەو دوو یاریزانە هەریەكە لە جێراد پێكی‌و  ئیڤان راكیتیچی‌و جۆری ئەڵباشی دوورخستووەتەوە، لەگەڵ دوورخستنەوەی مونیر حەدادی، بەهۆی ئەوەی ئەو هێرشبەرە ریزی یانە كەتەلۆنییەكە جێدەهێڵێت.

لیستی یاریزانی بانگهێشتكراوەكان:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن و یاسبر سیلیسین

بەرگری: مۆسی واجی، كلیمونت لینگلیت، نیلسۆن سمیدۆ، سێرجیۆ رۆبەیرتۆ، خوان مێراندا، چۆمی و جیسۆن مۆریلو.

ناوەند: سێرجیۆ بۆسكیتس، ئارسەر میلۆ، كارلیس ئەلینیا، ریكی بویگ، ئارتۆرۆ ڤیدال و دینیس سواریز

هێرشبەر: مالكوم دی ئۆلیڤێرا، فیلیپ كۆتینیۆ و عوسمان دیمبلی.

هـ ـ ح