نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی گەورە لەبازاڕەكانی جیهان تۆماردەكات

جیهان

10/01/2019‌ 569 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 2.58 دۆلار بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.36 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەی بەرزبوونەوەكەی 5.18% بووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكان 2.72 دۆلار بەرێژەی 4.63% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.44 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەرێككەوتنی ئەمریكاو چین هەیە، كە لەبواری بازرگانی واژوویان كردووەو ئەوەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر نرخەكەی لەبازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح