وێنەیەكی حەلبوسی لەكاتی پێشوازی لەپۆمپیۆ كاردانەوەی دروست كردووە

عیراق

10/01/2019‌ 4444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێنەیەكی محەمەد حەلبوسی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتی پێشوازی لەمایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، كاردانەوەی دروست كردووە

وێنەكە رۆژی چوار شەممە گیراوە، دوای ئەوەی مایك پۆمپیۆ لەو رۆژەدا سەردانی عێراقی كردو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە، كە یەكێك لەبەرپرسەكان محەمەد حەلبوسی بوو.

لەوێنەكەدا تابلۆیەك دەردەكەوێت، كە تابیلۆكە وێنەی  "داریوشی یەكەم"ە، كە یەكێكە لەئیمپراتۆرە بەناوبانگەكانی فارس‌و كاردانەوەكانیش لەسەر ئەو تابلۆیەیە.

وێنەكەی حەلبوسی‌و پۆمپیۆ بەشێوەیەكی زۆر بەر بڵاو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەعێراق بڵاوبووەتەوەو لەسەری نووسراوە، كە تۆ بەرپرسێكی عێراقیت، چۆن دەبێت وێنەی ئیمپراتۆرێكی فارسی بەرز بكەیتەوە.