شارپرێس- وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
به گوێره‌ى هه‌واڵێكى "میدڵ ئیست ئه‌ى" ئه‌وه ئاشكرا بوو كه هه‌ریه‌ك له سعودیه و ئیماڕات و میسر به هاوكارى ئیسڕائیل پلانێكیان داڕشتووه بۆ پێشوازیكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د بۆ كۆمكارى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى جڵه‌وگیرى هه‌ژموونى هه‌رێمى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنیدا كه له مانگى ڕابردوو له یه‌كێك له پاته‌خته‌كانى ووڵاتێكى كه‌نداو گرێدراوه، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دبلۆماسى كراوه كه گه‌وره به‌رپرسانى هه‌واڵگرى ئه‌و 4 ده‌وڵه‌ته‌ى سه‌ره‌وه تیایدا به‌شداربوون و"یۆسى كۆهین" ى به‌ڕێوه‌به‌رى موسادیش یه‌كێك بوو له‌وان.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه ساردوسڕییه‌ك له نێوان دۆناڵد تڕه‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێنشینى سعودیه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه له ده‌رئه‌نجامى تیرۆركردنى خاشقچى له ناو باڵه‌خانه‌ى كونسوڵگه‌رى سعودیه له توركیا له مانگى ئۆكتۆبه‌رى 2018.
به ڕواڵه‌ت تڕه‌مپ پشتى جێنشینى سعودیه‌ى گرت كه ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا (سى ئاى ئه‌ى) و ئه‌ندامانى كۆنگرێس ده‌ڵێن محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌رپرسیارى تیرۆركردنى خاشقچییه.
به‌رپرسه‌كان له‌و دیداره‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه توركیا نه‌وه‌ك ئێران نه‌یارى سه‌ربازى سه‌ره‌كییه له ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێى ئه‌و پلانانه‌شیان كردووه كه چۆن به‌ره‌نگارى هه‌ژموونى توركیا ببنه‌وه.
به‌رپرسێكى ئاگادارى دیداره‌كه ووتى به‌رپرسانى هه‌واڵگرى ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته پێیان گوتراوه كه "تڕه‌مپ ئه‌وه‌ى پێیكراوه كردوویه‌تى و له‌وه‌ش زیاترى پێناكرێت".
هه‌ر له‌و دیداره‌شدا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه توركیا نه‌وه‌ك ئێران نه‌یارى سه‌ربازى سه‌ره‌كییه له ناوچه‌كه و تاوتوێى ئه‌و پلانانه‌شیان كردووه كه هه‌ژموونى ئه‌نقه‌ره له ناوچه‌كه جڵه‌وگیر ده‌كه‌ن.
ئیسڕائیلییه‌كان له‌و دیداره‌دا گووتویانه كه ده‌كرێت ئێران له ڕووى سه‌ربازییه‌وه ده‌وره بدرێت، به‌ڵام توركیا توانسته‌كانى زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن. له زارى "كۆهین" یشه‌وه ووتراوه كه له كاتى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گووتویه‌تى: "هێزى ئێرانى له‌رزۆكه. سه‌رچاوه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانیش ده‌وڵه‌تى توركیایه".
له پێناو هاریكارى ئه‌و لایه‌نانه‌ش سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ى باسكران، به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر چوار ڕێوشوێن ڕێككه‌وتوون.
گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ تاڵیبان
ڕێوشوێنى یه‌كه‌م یارمه‌تیدانى دۆناڵد تره‌مپه بۆ ك]شانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان كه تاوه‌كو ئێستشا 14 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌وێ بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ پشتیوانیكردن له حكومه‌ته‌كه‌ى كابول كه دژ به تاڵیبان و گروپه توندڕه‌ووه‌كان ده‌جه‌نگێت.
هه‌فته‌یه‌ك دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش دیدارێك له ئه‌بوزه‌بى سازدراوه به به‌شدارى به‌رپرسانى ئه‌مریكا و به‌رپرسانى تاڵیبان و به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى سعودیه و ئیماڕات و پاكستان بۆ تاوتویكردنى ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوولادا.
ڕێوشوێنى دووه‌م ئامانجى یاریكردن و جڵه‌وگیرییه به كارتى "سونه‌كانى عێراق" به ئامانجى به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى هه‌ژمونى توركیا له‌ناو ڕیزه‌كانى هاپه‌یمانى ته‌وه‌ربه‌ندى نیشتمانى كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى سونه‌كانه.
بۆیه هه‌ر زووبه‌زوو فشاره‌كان بۆسه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیانپێكرد، ئه‌مه‌ش له یه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمى حه‌لبوسى له دیسه‌مبه‌رى 2018 بۆ سعودیه ئه‌نجامدرا.
حه‌لبوسى له‌و سه‌ردانه‌یدا چاوى به (سامر سوهبان) ى باڵوێزى سعودیه له عێراق كه‌وت، سوهبان فشارى خسته‌سه‌ر حه‌لبوسى كه یان ده‌بێت هه‌ژموونى توركى له‌ناو ڕێزه‌كانى هاپه‌یمانى ته‌وه‌ربه‌ندى نیشتمانى به‌رته‌سك بكاته‌وه ، یان به‌ته‌واوى له ڕیزه‌كانى ئه‌و هاوپه‌یمانیییه بكشێته‌وه.
له ده‌رئه‌نجامى ئه‌مه‌شه‌وه ترس و تۆقاندن كه‌وته نێو ڕیزه‌كانى فراكسیۆنه سونییه‌كه دواى ئه‌وه‌ى حه‌لبوسى له میانه‌ى گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌تدا، پاڵاوتنى ((سه‌باج تائى)) ڕه‌تكرده‌ووه بۆ پۆستى وه‌زیرى په‌روه‌رده. بۆیه زووبه‌زوو سه‌باح جبورى بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كرا.
ڕێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د بۆ كۆمككارى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى
ڕێوشوێنى سێیه‌م تاوتوێكردنى پێشده‌ستى دبلۆماسى دووباره گێرانه‌وه‌ى ته‌واوى په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانى سوریایه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌ى باسكران.
سه‌رۆكى ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا گفتوگۆى ئه‌و په‌یامه‌شیان كردووه كه وویستوویانه بیگه‌یه‌نه ئه‌سه‌د كه پشت ئه‌ستور بوو به پاڵپشتى ئێرانى و جه‌نگاوه‌رانى حزبوڵا له‌و جه‌نگه ناوخۆیه‌یى له ووڵاته‌كه‌یدا به‌رێوه ده‌چێت.
به‌رپرسێكى خه‌لیجى كه ئاگاى له وورده‌كارى گفتوگۆكان بووه ووتى: "چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان له به‌شار ئه‌سه‌د نه‌بووه په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بپچڕێنێت، به‌ڵكو داواكاربوون سه‌رۆكى سوریا ئێرانییه‌كان به‌كاربێنێت له برى ئه‌وه‌ى تاران ئه‌و به‌كاربێنێت". په‌یامه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو: ((بگه‌ڕیوه سه‌ر ئه‌و چۆنیه‌تییه‌ى كه باوكت مامه‌ڵه‌ى پێ له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ده‌كرد، هه‌ر به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ئه‌و له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشت نه‌وه‌ك خزمه‌تكار و ملكه‌چى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بێت".
دوا ئه‌و دیداره هه‌واڵگرییه سه‌ردانه‌كان یه‌ك به دواى یه‌كداهاتن. عومه‌ر به‌شیرى سه‌رۆكى سودان وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكى عه‌ره‌بى له 16 ى دیسه‌مبه‌ر سه‌ردانى دیمه‌شقى كرد، هه‌روه‌ك ((كه‌مال علم)) ى شرۆڤه‌كارى سیاسى ڕۆژنامه‌ى ((میدل ئیست ئه‌ى)) ده‌ڵێت كه ئه‌و سه‌ردانه نه‌ده‌كرا ئه‌گه‌ر ڕیاز گڵۆپى سه‌ورزى بۆ هه‌ڵنه‌كردبایه.
عه‌لى شامسى جێگرى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى ئیماڕاتیش بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانى دیمه‌شقى كردووه، له 27 ى دیسه‌مبه‌ر ئیماڕاتییه‌كان ڕایانگه‌یاند كه دواى 8 ساڵ باڵوێزخانه‌ى ووڵاته‌كه‌یان له دیمه‌شق ده‌كه‌نه‌وه. له هه‌مان ڕۆژیشدا به‌حرین كه له هه‌ڵوێسته‌كانیدا كۆك و ته‌بایه له‌گه‌ڵ سعودیه و ئیماڕات، ڕایگه‌یاند كه نێرده دبلۆماسییه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دیمه‌شق.
سێ ڕۆژ پێشتریش عه‌لى مه‌ملوكى ڕاویژكارى ئه‌منى تایبه‌تى ئه‌سه‌د ، سه‌ردانێكى ده‌گمه‌نى بۆ قاهیره ئه‌نجامدا، رۆژنامه‌ى میدڵ ئیست ئه‌ى له سه‌رچاوه‌كانییه‌وه زانیوویه‌تى كه له‌و زووانه په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو ووڵات ده‌گه‌ڕینه‌وه بارى ئاسایى خۆى.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن میسر ئه‌وه‌ى له حكومه‌تى سوریا گه‌ره‌كه ڕایبگه‌یه‌نێت كه توركیا و قه‌ته‌ر و ئیخوان موسلمین دوژمنن.
پێشده‌ستییه‌كه ئاوایه كه ئه‌سه‌د بگه‌ڕێته‌وه كۆمكارى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى و كۆمكاریش پشتیوانى دیمه‌شق بكات دژ به بوونى سه‌ربازى توركیا له باكورى سوریا، له‌و شوێنانه‌ى سه‌ربازه‌كانى تورك له به‌رامبه‌ر یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل بڵاوه‌یان پێكراوه.
ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه كه جه‌زائیریش ئاره‌زوو ده‌كات بانگهێشتى ئه‌سه‌د بكات بۆ لوتكه‌ى ئاینده‌ى كۆمكارى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى كه له مانگى ئازارى ئاینده له تونس گرێده‌درێت، ئه‌مه‌ش دواى 7 ساڵ دێت له هه‌ڵپه‌ساردنى ئه‌ندامییه‌تى سوریا له‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا.
پشتیوانى له كورده‌كان دژ به توركیا
ڕێوشوێنى چواره‌م كه له‌و دیداره‌دا له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون پشتیوانیكردنى كورده‌كانه دژ به هه‌وڵه‌كانى توركیا بۆ ڕاوه‌دوونان و ده‌رپه‌ڕاندنى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل و پارتى یه‌كیه‌تى دیموكرات له‌سه‌ر سنورى توركیا.
سه‌رۆكى چوار ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كه ڕه‌زامه‌ندبوون به په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانى عێراق، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌رێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ئاشتنه‌بێته‌وه دواى ئه‌وه‌ى له ئاكامى ڕیفراندۆمه‌كه‌ى ساڵى 2017 په‌یوه‌ندییان تێكچوو.
هه‌ر به گوێره‌ى ئه‌و به‌رپرسه كه‌نداوییه: "سعودییه‌كان ئاره‌زوو ناكه‌ن له پێشه‌نگى ئه‌و هه‌وڵه دبلۆماسییانه‌دابن بۆ نزیكبونه‌وه له ئه‌سه‌د، به‌ڵام سیاسه‌تى تواناپێدانى سوریایان گرتۆته‌به‌ر به مه‌به‌ستى لاوازكردنى توركیا".
ئیسڕائیلیش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به ئه‌سه‌ده‌وه نییه، به‌ڵام پیاوانى كارى سورى ، چ مه‌سیحى بن چ عه‌له‌وى، وه‌ك نێوانگیر به‌كاردێنێت.
هه‌ر ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش بوون كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان سوریا و ئیماڕاتیان چاككرده‌وه. جا بۆ گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌ى به ئه‌سه‌د كه پێویسته ده‌ستبه‌ردارى ئێران بێت ، ته‌لئه‌بیب زنجیره هێرشێكى ئاسمانى كرده‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى گوایه پشتیوانى و گواستنه‌وه‌ى چه‌كى ئێران بۆ حزبوڵا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌بوو كه ئیماڕات له 27 ى دیسه‌مبه‌ر و به كردنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌كه‌ى له دیمه‌شق، گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ سوریادا ڕاگه‌یاند.
گفتوگۆكه ووڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بوو بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى كه به‌هۆى تیرۆركردنى خاشقچى تووشى په‌یوه‌ندییه‌كانى سعودیه و ئه‌مریكا هاتووه.
كۆششه‌كانى ئیماڕات بۆ سازدانى دیدارێك له‌گه‌ڵ سى ئاى ئه‌ى
جێى باسه كه محه‌مه‌د بن زایدى جێنشینى ئیماڕات كه به مامۆستا و ئاراسته‌كه‌رى جێنشینى سعودیه داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ى له‌و گه‌وره‌تر و به ئه‌زموونتره، سه‌رقافڵه‌ى ئه‌و كۆششانه‌ى گرتونه‌ده‌ست به مه‌به‌ستى چاككردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه ئالۆزبڵۆزه‌كانى نێوان ڕیاز واشنتۆن.
سه‌ره‌تا محه‌مه‌د بن زاید ده‌ستتێوه‌ردانى كرد له پێناو چاككردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان شا سه‌لمان و محه‌مه‌د بن سه‌لمانى كوڕى. چونكه شا سه‌لمان زۆر توره‌بوو له‌و ڕۆڵه‌ى محه‌مه‌دى كوڕى گێراویه‌تى له تیرۆركردنى خاشقچیدا. تێبینى ئه‌وش كراوه له دیداره‌كه‌ى شا سه‌لمان و محه‌مه‌د بن زاید له مانگى نۆڤه‌مبه‌رى رابردوو، محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئاماده نه‌بووه.
ئینجا دواى قسه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى "سى ئاى ئه‌ى" جینا هاسبێڵ بۆ ژماره‌یه‌ك كۆنگریسمانى ئه‌مریكى ووتوویه‌تى كه ئۆباڵى تیرۆركردنى خاشقچى له ئه‌ستۆى محه‌مه‌د بن سه‌لمان دایه، ئینجا محه‌مه‌د بن زاید ((ته‌عنون بن زاید) ى براى ڕاسپارد كه ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئێماراته، دیدارێكى له‌گه‌ڵ هاسبێل بۆ ساز بدات.
پێگه‌ى میدیڵ ئیست ئاى ئه‌وه‌شى زانیووه كه داواكه‌ى محمه‌د بن زاید ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. له ده‌رئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵه شكستخواردووه‌ش، محه‌مه‌د بن زاید خالیدى كوڕى ناردۆته واشنتۆن، له‌مه‌شه‌وه واده‌یه‌ك بۆ بینینى هاسبیل دیاریكراوه، به‌ڵام دیداره‌كه هه‌ر سه‌رینه‌گرتووه.
مانگێك پێش ئه‌وه‌ش "جۆن بۆڵتۆن" ى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا محه‌مه‌د بن زایدى بینیووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك سه‌باره‌ت به‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه‌ى تێیكه‌وتوون.
جێى باشه پێگه‌ى میدبل ئیست ئاى له ڕ‌اپۆرتێكى پێشوودا باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه چۆن به‌رپرسه سعودییه‌كان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانى تره‌مپ و "نه‌ته‌نیاهۆ" یان داوه به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى تێوه‌گلانى محه‌مه‌د بن سه‌لمان له تیرۆركردنى خاشقچى له‌وه‌ى دۆسییه‌كه به نێوده‌وڵه‌تى نه‌كرێت به‌و پێیه‌ى ببووه جێگه‌ى گرنگیپێدانى میدیاكانى جیهان.
وویستیان ئه‌و كۆششانه به‌وه بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام كه وه‌ك له "كامب د‌یڤید" ڕوویدا ته‌وقه‌یه‌كى گه‌رموگوڕ له نێوان محه‌مه‌د بن سه‌لمان و نه‌ته‌نیاهۆ بكرێت. پێگه‌ى میدیڵ ئیست ئاى ئه‌وه‌ى زانیووه كه ئه‌و كۆششانه سه‌ریان نه‌گرتووه، چونكه كۆشكى سپى په‌ى به‌وه بردبوو كه ئابڕوومه‌ندى كوڕه‌كه‌ى شاسه‌لمان له مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌دایه، بۆیه هه‌وڵدان بۆ فریاكه‌وتنى ناوبراو سه‌ریه‌شه‌ى زیاتر بۆ ئه‌مریكا دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست نییه خۆیانى پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ن.
دیاره كه به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان له‌هه‌مبه‌ر مامه‌ڵه‌ى ڕیاز له لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ى كوشتنى خاشقچى سه‌بریان نه‌ما، له‌سه‌ر زارى گه‌وره به‌رپرسێكیشه‌وه له ڕۆژى هه‌ینى ڕابردوو ئه‌وه گوتراوه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانى سعودیه متمانه‌یان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و بگره و به‌رده‌یه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا مایك پۆمپیو كه‌وا له مانگى ئاینده سه‌ردانى ڕیاز ده‌كات، ئه‌مه‌ش دووه‌م سه‌ردانیه‌تى بۆ ڕیاز له دواى تیرۆركردنى خاشقچییه‌وه.
پۆمپیو چه‌نده‌ها جار ئه‌وه‌ى دووپاتكردۆته‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان تاوانى كوشتنى خاشقچى و محه‌مه‌د بن سه‌لماندا نییه.
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى پێشووى پۆمپیۆ بۆ ڕیاز، ڕۆژنامه‌ى میدڵ ئیست ئاى ڕ‌اپۆرتێكى بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت پۆمپیو ئامانجى بوو تێوه‌گلانى جێنشینى سعودیه له‌و پرسه دیزه‌به‌ده‌رخۆنه بكات.
له هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجامدرا، سعودییه‌كان 100 ملیۆن دۆلاریان دایه ئه‌مریكا، به‌رپرسێكى ئه‌مریكیش له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى نیویۆڕك تایمز گووتى كه ئه‌و ڕووداوه به ڕێكه‌وت بووه.
پێگه‌ى میدیل ئیست ئای په‌یوه‌ندى به حكومه‌تى ئیسڕائیله‌وه كردووه بۆ زانینى هه‌ڵوێست و ووڵامییان له‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت، په‌یوه‌ندییشیان به هه‌ردوو باڵوێزخانه‌ى سعودیه و میسره‌وه كردووه له له‌نده‌ن، به‌ڵام تا ساته‌وه‌ختى ئه‌م ڕاپۆرته هیچكام له‌و لایه‌نانه ووڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه