شارپرێس:
ڕۆژانه هه‌زاران به‌كارهێنه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌جیهاندا كۆچی دوایده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ كۆمپانیاكانی بواری تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروستكردوه، له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ژماری ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچی دوایده‌كه‌ن.
فه‌یسبووك
ڕۆژانه هه‌شت هه‌زار كه‌س له‌به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كۆچی دوایده‌كه‌ن، كه به تێكڕای 438 كه‌سه له‌كاتژمێرێكدا، بۆئه‌وه‌ش كۆمپانیای فه‌یسبووك هه‌ژماری ئه‌و كه‌سانه داده‌خات كه كۆچی دوایده‌كه‌ن.
به‌ڵام كۆمپانیاكه له‌ڕێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی legacy contact ڕێگه به‌و كه‌سانه ده‌دات كه هاوڕێ‌و كه‌سی نزیكی كه‌سه كۆچكردووه‌كه‌ن، هه‌ژماری ئه‌و كه‌سه‌یان به‌كاربهێنن.
ئینستاگرام
له ئینستاگرام بابه‌تی مردنی كه‌سێك جیاوازه‌و كۆمپانیاكه داواده‌كات كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و به‌كارهێنه‌ره‌ی كۆچی دوایكردوه، به‌نامه‌یه‌ك كۆمپانیاكه له‌مردنی كه‌سه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
تویته‌ر
تویته‌ریش هاوشێوه‌ی ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ی دیكه هه‌ژماری كه‌سه مردووه‌كان ده‌سڕێته‌وه، به‌ڵام گه‌ربێتوو له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یانه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی مردنی كه‌سه‌كه پێشكه‌شی تویته‌ر بكه‌ن.
ڕ . ج