شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری پێشوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیی وه‌ك شایسته‌ی دارایی له یانه‌كه‌ی وه‌رگرت.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد 16.6 ملیۆن پاوه‌ندی وه‌ك شایسته‌ی دارایی له مانچسته‌ر یونایتد وه‌رگرتووه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئیداره‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌یانویست له‌به‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌بوو بیده‌نه مۆرینیۆ، وا زوو ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ڕاهێنه‌ره نه‌بن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری مۆرینیۆ بوو، هه‌روه‌ها شایسته داراییه‌كه‌یشی دایه ئه‌و ڕاهێنه‌ره.
ئێستا سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، مۆرینۆ‌و ڕیاڵ مه‌درید ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ڕێككه‌وتن، بۆئه‌وه‌ی سپێشڵ وه‌ن بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه.
ڕ . ج