شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرایكرد، یانه‌ی یۆڤانتۆس ڕێگره له‌وه‌ی گۆنزالۆ هیگواین په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزییه‌وه بكات.
ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت هیگواین بۆ وه‌رزێك به‌شێوه‌ی خواستن بباته یانه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام یانه‌ی یۆڤانتۆس مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ یانه ئینگلیزییه‌كه هه‌یه كه هیگواین له‌كۆتایی وه‌رزه‌كه‌دا بكڕێت.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، یانه‌ی یۆڤانتۆس به چێڵسی ڕاگه‌یاندووه، له‌به‌رامبه‌ر 37 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری هیگواین ده‌بن.
له‌ئێستادا هیگواین به‌شێوه‌ی خواستن له‌یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی میلانی ئیتاڵیه‌وه كردووه.
ڕ . ج