شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌غدا، به‌رپرسانی عێراق داوایان كردوه سوپای ئه‌مریكا له‌وڵاته‌كه‌یان بمێنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵێك به‌سه‌رپه‌رشتی لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له‌ئێران بۆ ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق له‌ئارادایه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی وۆڵسترت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌غدا، به‌رپرسانی عێراق داوایان له‌پۆمپیۆ كردوه سوپای ئه‌مریكا له عێراق بمێنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، به‌رپرسانی باڵای عێراق دودڵن له جموجوڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌سوریا، پێیان وایه هه‌نگاوێكی هاوشێوه له‌عێراق‌و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌وڵاته‌كه‌یان، واده‌كات داعش ئه‌وه به‌ده‌رقه‌ت بۆ خۆڕێكخستنه‌وه بزانێت.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئاماژه به‌وه‌دراوه، ناوبراو دڵنیایداوه‌ته به‌رپرسانی عێراق كه كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ به‌غدا نابێت.
ڕ . ج