شارپرێس:
دانیشتنی پەرلەمانی
عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و چەند پرسێکی دیکە کۆتایهات.
ئەمرۆ پێنجشەممە (١٠ی
کانوونی دووەمی ٢٠١٩) بە ئامادەبوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ١٩٨
ئەندام پەرلەمان دەستیپێکرد، و لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجە و چەند
پرسێکی دیکە کۆتایهات.
هەر لەدانیشتنەکەدا
نوفڵ بەها موسا وەک وەزیری کۆچ و کۆچبەران سوێندی یاسایی خوارد و بەفەرمی بوە وەزیرێکی دیکەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی.
لە دانیشتنەکەدا
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لیژنەی ئاسایش و بەرگری راسپارد بۆ
بەدواداچوونی دەنگۆی سەردانی چەند شاندێکی عێراقی بۆ ئیسرائیل.
هەروەها سەرۆکی پەرلەمان
هەروەها لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی هەرێمەکانیشی بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی
شەنگال راسپاردووە.
هـ ـ ر