لەلیستی سائیرون ناڕازییە.. موقتەدا سەدر عێراق بەرەو لوبنان جێدەهێڵێت

عیراق

10/01/2019‌ 1113 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر عێراقی بەرەو پایتەختی لوبنان جێهێشتووە و هۆكارەكەشی بۆ ناڕازیبوونی ئەدای لیستی سائیروونە لەپەرلەمانی عێراق، كە خۆی سەرۆكایەتی دەكات.

ئیبراهیم مەیالی سەركردە لەرەوتی سەدر رایگەیاندووە "موقتەدا سەدر دوو رۆژ پێش ئێستا نەجەفی بەرەو لوبنانان جێهێشتووە، كە بەهۆی ئەوەشەوە لەئەدای لیستەكەی ناڕازییە، لەگفتوگۆكیانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تری عێراق سەركەوتوو نەبوون".

موقتەدا سەدر لەدوای رۆشتنی بۆ بەریروت، شێخ ولید كریماوی راسپاردووە بۆ راسپاردنی كارەكانی‌و تەواوی تەلەفۆن‌و پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەركردەی لیستەكەی بچڕاندووە.

موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی لیستی سائیروون دەكات، كە لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زۆرترین كورسی پەرلەمانی بردەوەو بووە یەكەم لیستی عێراقی.
هـ ـ ر