شارپرێس.. وه‌رگێران :
حلمى ره‌سول ره‌زا
تاكو ئێواره‌ى چوارشه‌ممه 9/1/2019، ئه‌و شه‌ش ئاڵايه‌ى كورده‌كان له‌چه‌ند ناوچه‌يه‌كى كه‌ركوكدا هه‌ڵياندا، وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌راى ئاماده‌كاريه‌كى ئه‌منى عێراقى، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر پێكدادانێكى نێوان سێ پێكهاته‌كه‌ى كه‌ركوكدا، كورد له‌لايه‌ك و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان له‌لايه‌كى تر.
ئه‌مه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق دووپاتيكرده‌وه په‌يوه‌ندييه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى كورد ده‌ستى پێكردوه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌يه‌كى نوێ له شاره‌كه‌دا سه‌رهه‌ڵنه‌دات، هه‌رچى لايه‌نى توركمانه له‌گه‌ل هێزه عه‌ره‌بيه‌كان به سونه‌و شيعه‌وه رێكن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ڵدانى ئاڵاى كوردستان له‌كه‌ركوك.
ئه‌ندامانى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌يان كه‌سى نه‌ته‌وه‌يي تر، شه‌وى سێشه‌ممه شه‌ش ئاڵاى كوردستانيان له كه‌ركوك هه‌ڵكرد، يه‌كه‌ميان له‌سه‌ر باره‌گاى يه‌كيتى بو، پاشان شه‌ش دانه‌ى تريان له‌سه‌ر قه‌لاى مێژوويى كه‌ركوك به‌رز كرده‌وه، چوار دانه‌كه‌ى تريش له‌هه‌ريه‌ك له ره‌حيم ئاوا‌و شۆرا و شۆريجه‌و ئيمام قاسم بو، ئه‌م شوينانه ده‌كه‌ونه به‌شى باكورى شاره‌كه و زۆربه ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردن. له‌گه‌ل ئه‌م ئاڵا هه‌ڵكردنه لايه‌نگرانى يه‌كيتى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان ئاهه‌نگيان گێراو چه‌ندين هوتافيان ده‌گوته‌وه.
به‌رپرسانى كه‌ركوك ده‌ڵێن به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان حزبه‌كان جا هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ك بێت ده‌ستور رێگه‌ى پێداوه، به‌ڵام ئاڵاى كوردستان به پێى ده‌ستور ده‌بێ ته‌نها له‌ناو هه‌رێمدا هه‌ڵبكرێت، به‌ڵام هه‌ڵكردنى له‌كه‌ركوك ماناى به‌رزه فڕى ده‌گه‌يه‌نێت و كورد ده‌يه‌وي بيخاته‌وه سه‌ر هه‌رێم و سياسه‌تى ديفاكتۆ بسه‌پێنێ، دياره له كاتى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاكه‌دا هێزى تايبه‌تى عێراقى له شاره‌كه‌دا خۆى قايم كرد‌و له ناوچه كوردنشينه‌كانيش نزيك بوه‌وه و هۆشدارى ئه‌وه‌ياندا هه‌ركه‌سيك كۆبونه‌وه‌ى سياسى بكات كه ره‌هه‌ندى ره‌گه‌زپه‌رستى هه‌بێت ده‌ستگير ده‌كرێت.
له‌لايه‌كى تره‌وه به‌رپرسێكى عێراقى له سه‌ركردايه‌تى پرۆسه‌كانى كه‌ركوك دووپاتيكرده‌وه، هێزه‌كانى دژه تيرۆر و پرۆسه‌ى تايبه‌تى دووه‌م و پۆليسى ناوخۆ به شێوه‌يه‌كى چڕ بڵاوبونه‌ته‌وه، سه‌ره‌راى هاتنى پۆليسى ئيتحادى فيرقه‌ى پينج و بيستى سوپاى عيراق كه له ده‌وربه‌رى كر‌كوكدايه كراوه‌نته ئاماده‌باشيه‌وه له ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌لدانى توند‌و تيژيدا. ئه‌وه‌شى گوت ئاسايشى ناو شار به دوو فه‌وجى تر پارێزراوه كه له به‌غداوه هاتوون، و ره‌وشه‌كه له‌ژێر كۆنترۆلدايه، و رينماييش به‌به‌رده‌وامى ده‌دريت به رێگرتن له هه‌ر پێكدادانێكى نه‌ته‌وه‌يى.
به‌رپرسه‌كه هه‌لس و كه‌وتى يه‌كيتى نيشتمانى كوردستانى به نا به‌رپرس وه‌سف كرد و هێزه ئه‌منيه‌كانى له چالاكى راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى داعش سه‌رقال كرد، به‌لام رێنماييى حكومه‌تى عێراق ئه‌وه‌يه هێزه ئيتحاديه‌كان هى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كه‌ركوكه‌و رێگا له هه‌ر پێكدادانێك ده‌گرێت، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى رينمايي بۆ به‌رپرسه‌كانى كه‌ركوك هاتوه هيچ لێداوانێكى ئاگرين نه‌ده‌ن كه ببێته مايه‌ى شێوانى شه‌قامى كه‌ركوك.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى نا روونى هه‌يه سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ى كورد له‌م كاته‌دا؛ ئايا به ريككه‌وتن بوه له‌گه‌ل به‌غدا يان نا، به‌لام به‌رپرسه‌كان هۆشدارى ده‌ده‌ن له هه‌ردۆخێكدا بيت ئه‌نجامه‌كه‌ى خزمه‌ت به پارێزگاكه ناكات كه پێكهاته‌يه‌كى ئالۆزى دانيشتوانى هه‌يه، و نابيته مايه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى و ئاشتى كۆمه‌لايه‌تى له شاره‌كه‌دا.
محمد الجبورى، ئه‌ندامى به‌ره‌ى عه‌ره‌بى له كه‌ركوك گوتى: شاره‌كه كێشه‌ى كه‌م نيه، كورده‌كان ده‌يانه‌وێ ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه تێكبده‌ن، له‌كۆتاييدا ئه‌م كاره له‌به‌رژه‌وه‌ندى شانه‌كانى داعشدايه نه‌ك خه‌ڵكى تر. هه‌روه‌ها ده‌بێ كورد له‌وه تێبگات به‌رزكردنه‌وه‌ى ئالاى كوردستان ماناى ئه‌وه نيه جارێكى تر كه‌ركوكيان كه‌تۆته‌وه ده‌ست، ئه‌و دروشم و هوتافانه‌ى كه ده‌يلێن نابيته مايه‌ى ئه‌وه‌ى عه‌ره‌ب و توركمان هه‌مان وه‌ڵامدانه‌وه‌يان هه‌بێت. ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه، ده‌توانرێ له جێگه‌ى ئه‌و ئالايه ، ئاڵاى عێراق به‌رزبكرێته‌وه كه هى هه‌مومانه، به‌ڵام شاره‌كه به‌رگه‌ى شه‌ڕى تر ناگرێت، له‌لايه‌كى تريشه‌وه هۆشدارى دايه حكومه‌تى به‌غدا كه مساومه له‌سه‌ر شاره‌كه نه‌كات له مامه‌له‌يدا له‌گه‌ل هه‌ولێر جا چ له‌سه‌ر ته‌واوكردنى كابينه‌ى حكومه‌ت بێت يان تێپه‌راندنى بودجه.
له به‌رانبه‌ردا يه‌كيتى نيشتمانى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كى فه‌رميدا له رۆژى چوارشه‌ممه گوتى " به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاكه له‌سه‌ر باره‌گاكانى حزب بوه له كه‌ركوك، شانبه‌شانى ئاڵاى عێراقى"، حزبه‌كه‌شمان " حزبێكى فه‌رميه‌و به شێوه‌يه‌كى ياسايى تۆمار كراوه، ئاڵاى كوردستانيش يه‌كيكه له خه‌سله‌ته‌كانى ياسايى حزب"، ئه‌وه‌شى دووپاتكردۆته‌وه "به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركوك مافێكى ياسايى و ده‌ستورييه"، هه‌روه‌ها نابيته مايه‌ى دنه‌دانى پێكهاته‌كانى تر‌ى كه‌ركوك، ئيمه مافى ته‌واو به‌هه‌ر پيكهاته و حزبيكى تر‌ى كه‌ركوك ده‌ده‌ين ئاڵا‌و هيما و ره‌مزه‌كه‌ى خۆى به‌رز بكاته‌وه، داواشى له هيزه ئه‌منيه‌كان كردوه به ياسا هه‌لس و كه‌وت له‌گه‌ل هه‌ڵوێسته‌كه‌دا بكه‌ن و لێى تێبگه‌ن.
دابه‌زاندنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركوك بۆ ساڵێك پێش ئيستا ده‌گه‌رێته‌وه، كاتي هێزه عێراقى و ميلشيا شيعه‌كان – حه‌شدى شه‌عبي- له‌دواى گشتپرسى خه‌لكى كوردستان دايانگرت، له‌و كاته‌دا هيزه عيراقيه‌كان چونه ناو كه‌ركوك و ناوچه جيناكۆكه‌كان، و هێزى پێشمه‌رگه به بێ هيچ شه‌ڕێك له‌و ناوچانه كشانه‌وه، له‌و كاته‌وه ئاڵاى كوردستان له‌كه‌ركوك به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه.
له هه‌نگاويكى له ناكاودا رۆژى سيشه‌ممه جۆرێك له شڵه‌ژان له‌ناو كه‌ركودا رويداو پاشان هێزه عێراقيه‌كان به چڕى بڵاو كرانه‌وه له ترسى ليكه‌وته‌كان، به‌لام پاريزگارى شاره‌كه به وه‌كاله‌ت راكان جبورى داواى له سه‌رۆك وه‌زيران كرد پاڵشتى شاره‌كه بكات بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر لێكه‌وته‌يه‌كى نێگه‌تيڤ.
پاريزگار له به‌ياننامه‌يه‌كدا گوتى دانيشتوان ئه‌وه‌يان دوپاتكردۆته‌وه له‌گه‌ل به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان ته‌قه كراوه، و داواى له‌خه‌ڵكى كردوه دواى مزايه‌ده‌ى سياسى نه‌كه‌ون؛ ئه‌وانه‌ى گرنگى به ئاسايشى هاوڵاتى و خزمه‌ت و سه‌قامگيرى ناده‌ن و خه‌ريكى دنه‌دانى ره‌گه‌زپه‌رستين له نێوان پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌دا، داواشى له سه‌رۆك وه‌زيران كرد به په‌له ده‌ستێوه‌ردان بكات و ئه‌ويش له وه‌لامدا دوو فه‌وجى سه‌ربازى بۆ شاره‌كه ره‌وانه كرد، سه‌ره‌راى ئه‌نجامدانى چه‌ندين په‌يوه‌ندي له‌گه‌ل لايه‌نه كورديه‌كان به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵ كردنى ره‌وشه‌كه.
لاى خۆيانه‌وه حه‌شدى شه‌عبى له‌م په‌ره‌سه‌ندنانه بێ ده‌نگ نه‌بون، و لێدوان و به‌ياننامه‌يان ده‌ركردو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵايان ره‌تكرده‌وه و له روى سه‌ربازيه‌وه خۆيان سازدا. له‌نێوياندا ئه‌ندامى ريكخراوى به‌در حه‌سه‌ن به‌ياتى گوتى " كه‌ركوك مولكى هه‌موانه" و ئه‌گه‌ر ئاڵاى حزب به‌رز بكرايه‌ته‌وه شتێكى ئاسايى بوو به‌لام ئاڵاى كوردستان به بێزاكردنێكى ڕوونى ده‌زانين و ئه‌وه‌ى دوپاتكرده‌وه كه ريكه‌وتنێكى توركمانى عه‌ره‌بى هه‌يه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى په‌لكێش كردن بۆ ناو ئه‌و بێزار كردنه، وه‌هاش وه‌سفى كردن به‌وه‌ى " پاڵپيوه‌نراون و نوێنه‌رايه‌تى برايه‌تى نه‌ته‌وه‌ى كورد ناكه‌ن له شاره‌كه‌دا".
وته‌بيژى پۆليسى پارێزگاى كه‌ركوك عه‌ميد ئه‌فراسياو كامل گوتى " داوامان له سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى كردوه هۆشدارى بده‌نه جه‌ماوه‌ره‌كه‌يان و ته‌قه نه‌كه‌ن، ئه‌و خۆپيشاندانه‌ش كۆتايى پێ بهێنن كه ده‌بێته مايه‌ى نائارامى له پاريزگاكه‌دا".
ئه‌م هه‌لس و كه‌وته‌ى لايه‌نى كوردى كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنى پێكهاته‌كانى تر‌ى پارێزگاكه‌ى لێكه‌وته‌وه و به هه‌ڵس و كه‌وتێكى بێزاركه‌ريان له قه‌له‌مدا، و عبد الله عوبه‌يدى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانى ئيسلاح له پارێزگاكه‌دا بۆ – العربي الجديد- گوتويه‌تى " هه‌ڵس و كه‌وته‌كه‌ى لايه‌نى كوردى جێگاى ره‌زامه‌ندى نييه، و هه‌ستى پێكهاته‌كانى تر‌ى پارێزگاكه بريندار ده‌كات، و نايانه‌وێ كێشه‌يه‌كى تر دروست ببێ و ئه‌گه‌ر حزب ئاڵاى خۆى به‌رز بكاته‌وه كارێكى ئاساييه و كه‌س ره‌تى ناكاته‌وه، به‌لام ئالاى كوردستان ره‌مزى هه‌رێمه‌و كه‌ركوك به به‌شێك له كورستان ئه‌ژمار ده‌كات، ئه‌مه‌ش جێگاى قبوڵ نييه.
عوبه‌يدى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد – نجم الدين كه‌ريم-ى پارێزگارى پێش‌و جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئالاى كوردستان كرده‌وه له‌سه‌ر دائيره‌كانى حكومه‌ت و توشى كێشه‌يه‌كى گه‌وره هاته‌وه‌و به گشتپرسى كۆتايى هات . ئێستاش قبوڵ ناكه‌ين كيشه بۆ كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه و ره‌خنه‌شى له حكومه‌ت گرت به‌وه‌ى هه‌ڵوێستى رون نيه ده‌رباره‌ى ئه‌م كێشه‌يه و گومانم هه‌يه كه‌ركوك خرابێته خانه‌ى مساومه كردنى سياسيه‌وه بۆ ته‌واوكردنى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت، بۆيه ده‌بێ حكومه‌تى عێراق ئه‌م به‌رپرسيارێتيه بگرێته‌وه ئه‌ستۆ.
هه‌رچى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى –ئه‌رشه‌د صالحى- يه گوتى " سه‌پاندنى سياسه‌تى ديفاكتۆ له كه‌ركوك پێچه‌وانه‌ى ياساو بڕياره دادوه‌ريه‌كانه، و واى ده‌بينين به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاڵا هه‌وڵێكه بۆ دروست كردنى كێشه‌يه‌كى نوێ له نێوان پێكهاته‌كانى پارێزگاكه كه ده‌يانه‌وێ به ئاشتى بژين".
داواشى له هه‌موان كرد دور بكه‌ونه‌وه له سياسه‌تى دروست كردنى كێشه‌كان كردنه‌وه‌ى به‌ره‌يه‌كى نا سه‌ره‌كى كه هيچ كه‌س سودى لێ نابينێت جگه له رێكخراوى داعش و گروپه تيرۆريستيه‌كان و ده‌رچوان له ياسا، داواشى له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كرد هه‌ل له ده‌ست نه‌دات به‌رانبه‌ر هه‌ركه‌سێك ده‌يه‌وێ كێشه دروست بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌و نارونيه‌ى له هه‌ڵوێستى فه‌رمى حكومه‌تى ناوه‌نديدا هه‌يه، چاودێران دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ره‌وشه‌كه زۆر ئالۆزه و هه‌ر پايه‌ندبونێكى حكومه‌ت له‌گه‌ل كورده‌كاندا ناتوانرێ جێبه‌جێ بكرێت و سه‌رده‌كێشێ بۆ ململانێيه‌كى مه‌رتسيدارى نه‌ته‌وه‌يى.
شاره‌زاى سياسى تالب تائى له‌م باره‌يه‌وه ده‌ڵێت " گومان له هه‌لوێستى حكومه‌تى ناوه‌نديدا هه‌يه له‌م كێشه‌يه‌دا، ئه‌گه‌ر پايه‌ند بێت به به‌لێنه‌كانى له‌گه‌ل كورد ياخود نا" ، گوزارشتى له‌وه‌ش كرد، ره‌وشه‌كه له كه‌ركوك حكومه‌ت له به‌رپرسايرێتى قوتار ناكات، و هه‌ر رێكه‌وتنێكيشى كردبێت له‌گه‌ل كورددا هه‌لده‌وه‌شێته‌وه. هۆشدارى ئه‌وه‌شى دا ره‌وشه‌كه روه‌و پێكدادانى چه‌كدارى ده‌روات له نێوان پێكهاته‌كاندا، بابه‌ته‌كه پێويستى به گرنگيه‌كى ستراتيژيى هه‌يه له هه‌مبه‌ر پارێزگاكه، و ده‌بێ كارته‌كان ئاشكرا بكات و له‌ده‌ره‌وه‌ى مساوه‌ماتى سياسى هه‌ڵوێسته‌كانى ده‌رببرێ، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ر كاردانه‌وه‌يه‌كه،و ئه‌نجامه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى حساباتى حكومه‌ت ده‌بێت.
پارێزگاى كه‌ركوكى ده‌وله‌مه‌ند به نه‌وت، به سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ململانێى نه‌ته‌وه‌يى له عێراقدا ئه‌ژمارده‌كرێت، حكومه‌ته يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كان له دواى ساڵى 2003 ه‌وه تاكو ئێستا به داڕشتنێكى رێككه‌وتويى نه‌يتوانيوه خۆى له كێشه‌كان ده‌رباز بكات، هه‌ريه‌ك له پێكهاته‌كانى كورد‌و توركمان و عه‌ره‌ب باسى ئه‌وه ده‌كات خاوه‌ن مافى ره‌وان له پارێزگاكه‌دا، به‌لام هه‌رێمى كوردستان به قودسى كوردستانى له قه‌له‌م ده‌دن، ئه‌مه جگه له ده‌ستێوه‌ردان و ئه‌جينداى سياسى و تائيفى حزبى و هه‌رێمايه‌تى؛ واى كردوه پارێزگاكه له بوركان بچێت و له هه‌ر چريه‌كدا بته‌قێته‌وه.
سه‌رچاوه : العربي الجديد
هـ ـ ر