وەزیری نەوتی عێراق: تا ئێستا لەگەڵ ئێران نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر کیڵگە هاوبەشەکانی نێوانمان

عیراق

10/01/2019‌ 634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری نەوتی ئێران سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری نەوتی ئێران سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوەوە و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا وەزیری نەوتی ئێران، ڕایگەیاند "وڵاتەکەی پابەندی سزاکانی ئەمریکا نابێت و ئەو سزایانەی بەنایاسایی وەسفکرد  و هاوکات وەزیری نەوتی عێراق گوتی وڵاتەکەی تاوەکو ئێستا لەگەڵ ئێران نەگەیشتووەتە هیچ رێککەوتنێک لەسەر کیڵگە هاوبەشەکانی نێوانیان".

 

بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشدا "هیچ ئاستەنگێک نیە بۆ زیادکردنی رێژەی هەناردەی غازی سرووشتیی بۆ عێراق و توانای تەواومان بۆ زیادکردنی رێژەکە هەیە". 

 

دەربارەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر عێراق، بێژەن زەنگەنە وتیشی "ئەو سزایانە نایاسایین و ئێران پابەندی ئەو سزایانە نابێت و وڵاتەکەی باسی رێژەی هەناردەی نەوت و ئاراستەی هەناردەکەی ناکات". 

هاوکات هەفتەی رابردوو حەسەن داناییفەر باڵیۆزی ئێران لە عێراق وتبوی "ئێران ساڵانە 25 ملیۆن مەتر سێجا غاز بۆ عێراق هەناردە دەکات هەروەها ساڵانە 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار هەناردەی ئێرانە لەبواری وزەدا بۆ عێراق". 

هـ ـ ر