دی یۆنگی دڵنیایی لەمانەوەی لە ئەجاکس دەدات تا کۆتایی ئەم وەرزە

وەرزش

10/01/2019‌ 526 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دی یۆنگی یاریزانی ئەجاکس رەتیکردەوە لەگەڵ بەرشەلۆنە رێکەوتبێت بۆ ئەوەى لە گواستنەوەى زستانەدا پەیوەندی بە ریزەکانییەوە بکات.


رۆژنامەکانی مۆندۆ و سپۆرت بڵاویانکردووەتەوە "دی یۆنگ بەڵێی بۆ یانەى بەرشەلۆنە کردوەو لە گواستنەوەى زستانەدا پەیوەندی بە ریزەکانییەوە دەکات".

دی یۆنگ لە وەڵامی ئەو هەواڵانەدا ڕایگەیاندوە "ئەو لەوە دڵنیایە تا کۆتایی ئەم وەرزە لە ریزەکانی ئەجاکس دەمێنێتەوە".

دی یۆنگ  ئاماژەی بەوەشداوە "تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی فەرمی لەنێوان من و ئیدارەى بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوە لەم زستانەدا نەکراوە".

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەى لەگەڵ یانەى ئەجاکس پێشکەشی دەکات، ژمارەیەکی زۆر لە یانەکانی ئەوروپا هەوڵی کرینی دی یۆنگ دەدەن.

هـ ـ ر