بایرن میونش هەوڵەکانی بۆ کڕینی رابیۆ چڕ دەکاتەوە

sharpress.net

403 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/01/2019‌

شارپرێس:
یانەى بایرن میونشن بە فەرمی پەیوەندی کردوە بە یانەى پاریس سانجێرمانەوە بۆ ئەوەى دەستبەرداری ئەدریان رابیۆ ببێت.

رابیۆی فەرەنسی مانگی رابردوو ڕایگەیاندبو "لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەردەوام نابێت و گرێبەستەکەى نوێ ناکاتەوە".


هەر ئەوکات رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردوە "رابیۆیان لە ریزەکانی یانەى بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیک بووەتەوە".


بەڵام بە پێچەوانەى پێشبینییەکانەوە لە ئێستادا یانەى بایرن میونشن نزیکترین یانەیە بۆ ئەوەى رابیۆ بکڕێت


رۆژنامەکانی فەرەنسا تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئیدارەى پاریس سانجێرمان بەیاننامەیەکی فەرمی یانەى بایرن میونشنیان بۆ هاتوە بۆ ئەوەى گفتوگۆ لەسەر کرینی یاریزانە فەرەنسییەکە بکەن و بەچڕی هەوڵەکانیان خستووەتە گەڕ.

رۆژنامەکان ئاماژە بەوەش دەدەن حەسەن سالح حەمیدۆڤیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەى بایرن میونشن ئامادەیی خۆی پیشانداوە لە نزیکەوە چاوی بە ئیدارەى پاریس بکەوێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرێبەستی رابیۆ.

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved