ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قائیم كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

عیراق

11/01/2019‌ 229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ قائیم دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌قاوی، قایمقامیه‌تی قائیم رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌نته‌ر بازاڕی قائیم-ی پارێزگای ئه‌نبار روویداوه‌.
ه.م