شارپرێس:
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
كۆمپانیایى ڕویوڵ-ى چینى په‌رده‌ى له‌سه‌ر یه‌كه‌م مۆبایل هه‌ڵماڵى كه یاراى پێچه‌وانه‌یه و به FlexPai ناوده‌برێت و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش به سه‌ركه‌تنى ئه‌و كۆمپانیایه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت به‌سه‌ر هه‌ردوو كومپانیاى سامسۆنگ و هواوى كه پێشتر به‌ڵێنى به‌رهه‌مهێنانى مۆبایلێكى له‌و جۆره‌یان دابوو.
ئه‌و ئامێره سكرین تازه‌یه كه وه‌ك مۆبایلێك كار ده‌كات، له ساڵى 2019 و له پێشانگاى ئامێره ئه‌له‌كترونییه به‌كاربراوه‌كان له لاس فێگاس نمایشكرا، كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كرایه‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆ و وێنانه‌ى كه له‌باره‌ى ئه‌و ئامێره‌وه نمایشكراون، ده‌ریده‌خات ئه‌و ئامێره دانسقه‌یه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه خاوه‌ن خه‌سڵه‌تى پێچانه‌وه‌ى سكرینه‌كه‌یه‌تى و له‌گیرفان هاویشتنى سوك و ئاسانه.
یاده‌وره‌ى ئامێره‌كه له نێوان 6 یان 8 گیگاباییت دایه، تواناى داكردنیشى 128 یان 156 گیگابایته.
قه‌باره‌ى سكرینه‌كه‌ى 7.8 بۆسه‌یه، دوو كامێراشى هه‌یه به وردى 16 بۆ 20 میگاپێكسڵ، به سیسته‌مى "ئه‌ندرۆید 9.0 باى" كارده‌كات.
ڕۆژنامه‌ى زه‌سه‌ن-ى به‌ریتانی باسی له‌وه‌كردووه، به گوێره‌ى بۆچوونى شاره‌زایانی پسپۆ ئاستى كارى ئامێره‌كه وه‌كو پێویست نییه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنه‌ر بێ له‌به‌رچاوگرتنى ئاستى كار و باشى ئامێره‌كه، زووبه‌زوو خستۆیه‌تییه به‌رده‌ست، ئه‌مه‌ش له پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ردوو كۆمپانیاى "سامسۆنگ و هواوى" ركابه‌ریدا.
ه.م