وه‌زیری به‌رگریی توركیا: به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كه‌ین

sharpress.net

577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، رایگه‌یاند، پرسی منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوڕات له‌ به‌رنامه‌یاندان و  پلانی پێویست داندراون و  "به‌شێوه‌یه‌كی چڕ به‌رده‌وامین له‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان".

به‌پێی میدیای فه‌رمی توركیا، خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا فه‌رمانده‌و هێزه‌ وشكانییه‌كانی سه‌ر سنووری سوریای به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، "مه‌سه‌له‌ی منبج و خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له‌ پێشمانن، له‌مباره‌یه‌وه‌ پلانی پێویست داندراوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ به‌رده‌وامین له‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "توركیا تا دوا راده‌ پێداگیره‌ له‌وه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌مان و ئه‌ودیوی سنووره‌كانمان له‌ هه‌ر كوێ بێت كۆتایی به‌ دوژمنانمان بهێنێت".

هاوكات تا دێت سوپاى توركیا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی سنوری سوریا ده‌كات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات كه‌ له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)دایه‌. 

جوڵه‌ى هێزه‌كانى توركیا دوای ئه‌وه‌ دێت به‌رپرسانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ بڕیاره‌ بكشێنه‌وه‌.

هاوكات له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ره‌ى نووسره‌، توانى رووبه‌ڕووى میلیشیاكانى سه‌ر به‌ توركیا ببێته‌وه‌ و له‌ سنوورى ئیدلب ده‌سه‌ڵاتى خۆى بسه‌پێنێت.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved