وته‌بێژی هاوپه‌یمانان: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا ده‌ستیپێكرد

sharpress.net

887 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا ده‌ستیپێكردووه‌.

عه‌قید كۆڵۆنێل شۆن رایان، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا ده‌ستیپێكردووه‌.

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كشانه‌وه‌كه‌ به‌ پلانێكی دیاریكراو قۆناغ به‌ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

عه‌قید كۆڵۆنێل شۆن رایان باسی له‌وه‌نه‌كردووه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت.

19ی مانگی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، داعش كۆتایی پێهاتووه‌ و ئه‌ركی ئه‌وان له‌ سوریا ته‌واوبووه‌ بۆیه‌ هێزه‌كانیان له‌و وڵاته‌ ده‌كشێننه‌وه‌.

ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ناڕه‌زایی هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی كۆشكی سپی لێكه‌وته‌وه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری و برێت مه‌كگۆك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌.

ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved