ئەندامێکی مەجلیسی هەدەپە دەستگیرکرا

sharpress.net

206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
ئیزەت کارداغ، ئەندامی مەجلیسی هەدەپە بە بیانووی ئەندامیەتی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) دەستگیرکرا.

به‌پێی ئاژانسی فورات نیوز-ی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ریه‌كه‌ له‌  بەدری یورگوون و ئیزەت کارداغ، ئەندامانی مەجلیسی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەسەرداوای دادگای کۆماری ئه‌نتالیا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دادگەی تورکیا له‌بارەی ئیزەت کارداغ بڕیاریدا له‌ زیندان بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام بەدری یورگوون بە کەفالەت ئازادکرا.

ئیزەت کارداغ
ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌جلیس هه‌ده‌په‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ساڵی 2016 ه‌وه‌ و دوای كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ دژی ئه‌ندامان و كادیرانی ئه‌و پارته‌ به‌بیانووی په‌یوه‌ندیان به‌ په‌كه‌كه‌ و به‌شدارییان له‌ كوده‌تاكه‌دا.
ه.م






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved