یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌

sharpress.net

3371 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ته‌نها بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی بووه‌ له‌ كه‌ركوك.

مه‌ڵبه‌ندی 2ی رێكخستنی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، بریاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك پاڵشت به‌ ده‌ستور و یاسا كارپێكراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌ و مافێكی ره‌وایه‌ و ده‌ستورییه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌مڕوانگه‌یه‌وه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر هه‌ردوو باره‌گای مه‌كته‌بی سیای و یه‌كێتی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵبكات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "ئێمه‌ وه‌ك یه‌كیتی پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و راگرتنی هاوسه‌نگی له‌ نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و ئارامی ره‌وشه‌كه‌ به‌ ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین، هه‌رله‌م پێناوه‌دا بڕیاره‌كه‌ ته‌نها بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ند ده‌ركراوه‌، چونكه‌ یه‌كێتی له‌ زۆرترین گه‌ڕه‌ك و قه‌زاو ناحیه‌ باره‌گای هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرژی دروستنه‌بێت له‌و شوێنانه‌ی كه‌ پێكهاته‌ی جیاوازی تێدایه‌.

یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه‌، هه‌ركه‌سێك ئاڵای كوردستانی له‌ شوێنێكی دیكه‌ هه‌ڵكردبێت له‌ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved