ئەمه‌ریکا: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی لەبارەی ئێرانەوە بەڕێوەدەبه‌ین

sharpress.net

235 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند، مانگی داهاتوو دانیشتنێکی نێودەوڵەتی بە دەستپێشخەری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پۆڵەندا بەڕێوەدەچێت، کە تەرکیزی سەرەکی ئەو دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕووچوون و دەستێوەردانی ئێران لە ناوچەکەو جیهاندا دەبێت.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە گفتگۆیەکی لەگەڵ ئاژانسی فاکس نیوزدا رایگه‌یاند، "ئێمە دەیان وڵات لە سەرانسەری جیهاندا بەدەوری یەکدا کۆدەکەینەوە و لە ڕۆژی 13و14ی مانگی فیبریوەر، لە پۆڵەندا یەکتر دەبینین".

بەپێی وتەکانی پۆمپیۆ وڵاتان بەدەوری یەکدیدا کۆدەبنەوە تاوه‌كو لەبارەی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاشتەوایی و ئاسایش لە ناوچەکە تەرکیز بکەن، کە ئێران دەورێکی ناساقەمی لەناوچەکەدا نەگێڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم دانیشتنەدا وڵاتانێک لە ئاسیا و ئەفریقیا و ئەوروپا و چەند وڵاتێکی دیكه‌ بەشداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved