شارپرێس:
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ئاشكرایكرد، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌كۆتایی مانگی ئاداری داهاتوو سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی فاتیح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له عێراق ڕایگه‌یاند، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌پاش 31ی ئادار سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
باڵیۆزی توركیا له عێراق باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ توركیا كرد‌و وتی، "وڵاته‌كه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق، جه‌ختیكرده‌وه له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كان.
وتیشی، له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له‌كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌شاره‌كانی موسڵ، كه‌ركوك، نه‌جه‌ف‌و به‌سره كراوه.
ڕ . ج