دوو مانگه‌ مانگرتنی ڕاگه‌یاندوه‌.. مردن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی له‌یلا گۆڤه‌ن ده‌كات

sharpress.net

155 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
تادێت ته‌ندروستی هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک به‌هۆی مانگرتنی له‌خواردن خراپتر ده‌بێت، هۆشداریش ده‌درێت له‌به‌رده‌وامبوونی مانگرتنه‌كه‌ی.

پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هۆشداریی له‌خراپبوونی ته‌ندروستی له‌یلا گۆڤه‌ن، هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) درا، جارێكی دیكه‌ زه‌نگی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ناوبراو لێدرایه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌ پزیشكییه‌كان، له‌یلا گۆڤه‌ن له‌پاش ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی له‌خواردن تا ئێستا كه‌ دوو مانگی تێپه‌ڕاندووه‌، نزیكه‌ی 15 كیلۆ له‌كێشی كه‌میكردووه‌، هاوكات به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ خراپه‌ش كه‌ بۆ ته‌ندروستی دروستبوه‌، ناتوانێت به‌ته‌نها به‌ڕێدا بڕوات‌و پێویستی به‌هاوكاریی كه‌سێكی دیكه‌ ده‌بێت.

پزیشكه‌كان ده‌شڵێن، فشاری خوێن‌و لێدانی دڵی گۆڤه‌ن به‌ته‌واوی دابه‌زیوه‌، جگه‌ له‌ئاو-یش هیچی دیكه‌ ناخوات، به‌ده‌ر له‌ چه‌ند ڤیتامینێك.

پارتی دیموكراتی گه‌لان به‌فه‌رمی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، كه‌ به‌رده‌وامبوونی گۆڤه‌ن له‌ مانگرتنه‌كه‌ی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ژیانی.

مه‌رجی سه‌ره‌كی گۆڤه‌ن بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ ماگرتنه‌كه‌ی، باشكردنی دۆخی زیندانیكردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان-ی ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)یه‌، كه‌ تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ڕێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ن سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكات.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved