شارپرێس... حلمى ره‌سول ره‌زا
توێژه‌رێكى ئه‌مه‌ريكى واى ده‌بينێ ياسا هاوچه‌رخه‌كانى ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى عه‌ره‌بى كه خۆپيشاندانى جه‌ماوه‌ريى به‌رانبه‌رى به‌رپا ده‌كرێت، له دايك بوهى بنه‌ماكانى شه‌ريعه‌تى ئيسلامى نيه، به‌ڵكو له‌و ته‌شريعاتانه‌وه ده‌رچوه كه ئيستعمارى بريتانى له مصردا ده‌ريكردوه.
ئيچ ئي هيلير توێژه‌ر له ئه‌نجومه‌نى ئه‌تڵه‌سى ئه‌مه‌ريكى بۆ توێژينه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێت بۆ نمونه ياساكانى ميسر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1914، ئه‌و ده‌مه‌ى وڵاته‌كه له ژێر ده‌ستى ئيتعمارى بريتانيدا بو. هه‌روه‌ها ئه‌و ياسايانه به دنه‌دانى هێزه داگيركه‌ره‌كانى بريتانيا ده‌ركردن بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپيشاندنى مصريه‌كان دژى بريتانيا.
له وتارێكيدا له گۆڤارى – نيوزويك- ناوبراو پێى وايه نه‌ريته ئيسلاميه‌كان فه‌رمان ناكه‌ن به دروست كردنى فه‌وزاى بێ كۆتايى، به‌لكو به پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌وه‌يه، له‌هه‌مان كاتدا مه‌ودايه‌كى زۆر هه‌يه له نێوان ئه‌وه‌ى پێى ده‌لێن فه‌وزاى كۆتايى پێ هاتوو له‌گه‌ڵ سه‌ركوتكردنى به‌رده‌وام. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات به شێوه‌يه‌كى رێكخراو له سه‌رده‌مى ئيستعماردا نێوان مه‌وداكه كورتكراوه‌ته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌ركوتكردندا، پاشان مه‌ودا كورتكردنه‌وه‌كه له‌سه‌رده‌مه‌كانى دواى ئيستعماردا به‌رده‌وام بو.
ده‌رچون له دژى حاكـم
هيلير دووپاتى ئه‌وه ده‌كاته‌وه كۆسيسته‌مه‌كانى سه‌ركوتكردن له خۆ ده‌رچوون ته‌واو پێچه‌وانه‌يه له‌گه‌ڵ لۆجيكى ناوخۆيى زانستى كه‌لام له نه‌ريته ئيسلاميه‌كاندا. وه‌ستانى سه‌رۆكى پێشوترى مصر حسنى موباره‌ك وه‌ك گه‌واهيده‌رێك له يه‌كێك له دانيشته‌كانى دادگايى كردنى سه‌رۆكى له‌كارلابراو محمد مورسى وه‌ك پاڵپشت بۆ قسه‌كه‌ى ده‌هينێته‌وه.
ناوبراو پێى وايه به‌شێكى هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا هه‌يه، به‌وه‌ى لايه‌نگره‌كانيان –له‌لايه‌نى ئاينيه‌وه- وايان داناوه هه‌لگه‌رانه‌وه له دژيان له روى شه‌رعيه‌وه حه‌رامه‌و ده‌رچوونه له دژى حاكم.
دياره ئه‌م گومانه له خۆيه‌وه نه‌هاتوه، به‌ڵكو مفتى ديارى پێشوى مصر – عه‌لى جمعه- له‌كاتى شۆرشي ميللى 2011 دا له قاهيره رايگه‌ياند – ده‌رچون له شه‌رعيه‌ت حه‌رامه، حه‌رام ، حه‌رام-. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر قسه‌كانى و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌مه جارى يه‌كه‌م نيه ده‌كه‌وێته ژێر چه‌مكى نوێگه‌رى تايبه‌ت به ياساى كلاسيكى ئيسلامى، و له گوتارى سياسى هاوچه‌رخدا خراوه‌ته گه‌ڕ. له‌لايه‌كى تره‌وه واى ده‌بينێ ئه‌م چه‌مكه له گوتاره سياسيه‌كانى ناوچه‌كه وه‌به‌رده‌هێنرێ به رێگه‌يه‌ك له زۆربه‌ى كاتدا پێده‌چێ – هه‌ژار بێت له چوارچێوه‌و گونجان و راستى واقعى مێژويي-.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، ئه‌م چه‌مكه به دلنياييه‌وه سودى هه‌يه له وشێنه‌كانى تر بۆ هاندانى دروست كردنى ئه‌و ژينگانه‌ى سه‌ركوتكردن تيايدا گه‌شه ده‌كات، جياوازيه‌كه‌شى ئه‌وه‌يه هه‌تا رۆشنبيرى ئيسلامى تووشى مه‌ترسى ده‌كات.
به گويره‌ى وتاره‌كه، قۆستنه‌وه‌ى ئه‌م ئامرازه ته‌نها ئه‌وانه‌ى ناو كۆسيسته‌مه سه‌ركوتكه‌ره‌كان ناگرێته‌وه كه روبه‌روى شۆرشى به‌هارى عه‌ره‌بى بونه‌وه، ناوبراو دووپاتى ده‌كاته‌وه شوينكه‌وتوانى حكومه‌تى ئيخوام موسليمن له مصر هه‌مان ئامراز‌و ئاكاريان دژى خۆپيشانده‌ره مه‌ده‌نيه‌كان به‌كارهينا له ساڵى 2012، به‌وه‌ى به‌رهه‌لستكاريى رابه‌رى شه‌رعى وڵات له روى شه‌رعه‌وه حه‌رامه. دياره دواى كه‌متر له سالێك هه‌مان ئه‌و زانا ئاينيانه‌ى دژى خۆپيشاندان بون به‌رانبه‌ر موباره‌ك، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان ده‌كرد خۆپيشاندان دژى ئيخوان موسلمين له روى شه‌رعه‌وه ريگه پێدراوه.
پاساوى سه‌ركوتكردن
دوور له هه‌مو ئه‌مانه پرسيارێكى گرنگ دێته پێشه‌وه ئه‌ويش: ئايه ده‌كرێ به لۆجيكى "ده‌رچون دژى حاكم كه بۆ سه‌ده‌كانى ناوه‌راست ده‌گه‌ريته‌وه"، به وردى جێگاى بۆ بكرێته‌وه بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ى سه‌ركوتكردنى نوێ له‌لايه‌ن هه‌ركه‌سيكه‌وه بێت، و داڕشتنه‌وه‌ى هه‌ر كاردنه‌وه‌يه‌كى بۆ بكرێت دژى به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و جا به به‌كارهێنانى هه‌ر هێزێك بێت؟
به بيروراى هيلير ده‌بێ ئه‌و ئارگۆمێنتانه وا له زانايانى ئايينى بكات زياتر رون كردنه‌وه‌ى بۆ بكه‌ن، زياتر له‌وه‌ى ئێستا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
به‌دوور له‌م مشت و مره فكريه، گومانى تێدا نيه جيهان به شيوه‌يه‌كى گه‌وره گۆرانكارى به‌سه‌ردا هاتوه له كاتى ره‌واج ده‌ان به‌م چه‌مكه له چوارچيوه‌يه‌كى فراواندا له‌نێو موسڵمانان، پاشان جێبه‌جێكراوه له‌سه‌ر شێوه‌ى حكومه‌ته‌كانى پێش نوێگه‌رى.
ئه‌گه‌ر بێت و دامه‌زراوه ئاينيه‌كانى ئيسلامى به گشتى هه‌ستيان پێ كردبێت يان نا، ئه‌وا – سه‌رۆكى سه‌ركوتكه‌ر- له چاخى نوێ‌دا ده‌سه‌لاتى زۆر فراوانتره له سولتانه‌كانى چاخه‌كانى ناوه‌راستن ئه‌مه‌ش به گوێره‌ى گوزارشتى هيلير.
ناوبراو بڕواى وايه كۆمه‌لگه ئيسلاميه‌كان له پێش چاخى نوێگه‌رى به سيسته‌مێكى ئازاد تر حوكميان ده‌كرد و چه‌ختيان ده‌كرده سه‌ر دامه‌زراوه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان نه‌وه‌ك ده‌سه‌لاتى ده‌وله‌تى نوێ (رێگرتن و زۆره ملێ).
شێوه‌ى سه‌ركوتكه‌رى ئێستا له جيهانى عه‌ره‌بيدا بنه‌مايه‌كى جه‌وهه‌رى نيه؛ كه ناوچه‌كه‌ى پي جيابكرێته‌وه، به‌لكو به‌رهه‌مى گونجان و له‌سه‌ر راهاتنه، كه‌سى سه‌ركوتكه‌ر نوێ له سوريا – به گوێره‌ى گوزارشتى نوسه‌ر- به پشتيوانى سيسته‌مى ئيستعمار تاوانباره نه‌ك سيسته‌مى ده‌سه‌ڵاتى عه‌ره‌بى يان ئيسلامى له سه‌ده‌كانى پێشوتردا.
سه‌رچاوه : نيوزويك