شارپرێس:
میدیای ڕوسی ده‌ڵێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، په‌یامی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران داوه‌ته به‌رپرسانی عێراق.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی میدیای ڕوسی ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌ی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پۆمپیۆ داوای له عه‌بدولمه‌هدی كردووه، چالاكی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له‌عێراق كه‌مبكاته‌وه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شدراوه، پۆمپیۆ له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق دۆسیه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران‌و پابه‌ندبوونی عێراق پێوه‌ی، كردوه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق.
یه‌كێك له نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ئه‌وه‌یه، ئه‌و وڵاته ترسی هه‌یه له‌ناردنی پاره له عێراقه‌وه بۆ ئێران ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و حزب‌و لایه‌نه شیعانه‌ی له‌ئێرانه‌وه نزیكن.
وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌بووه، عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كارده‌كات‌و هه‌ڵوێستیشی په‌یوه‌سته به‌و هه‌ڵوێسته‌ی وڵاتانی جیهان پێوه‌ی پابه‌ندن.
ڕ . ج