جۆن بۆڵتن: له‌گه‌ڵ توركیا له‌گفتوگۆداین بۆ پاراستنی كورده‌كانی سوریا

sharpress.net

884 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
ڕوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ده‌ڵێ، گفتوگۆی واشنتۆن‌و ئه‌نقه‌ره‌ بۆ پاراستنی كورده‌كانی سوریا بۆ هه‌فته‌ی داهاتووش درێژه‌ ده‌كێشێت.

جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، گفتوگۆ و دانوستانه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ توركیا تا هه‌فته‌ی داهاتوو درێژه‌ی ده‌بێت، ده‌شڵێ:"هیوادارین هه‌ردوولا بگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتنێك كه‌ كۆكبین له‌سه‌ری".

به‌وته‌ی بۆڵتۆن "ترامپ‌و مایك پۆمپیۆ ده‌زانن توركیا پابه‌ند ده‌بێ به‌ ئازارنه‌دانی كورده‌كان، كه‌ ئه‌وان شه‌ڕی داعشیان له‌پاڵ ئێمه‌دا كرد".

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ورده‌كاریی زیاتری گفتوگۆكانی واشنتۆن‌و توركیای ئاشكراكردو وتی:"ئه‌وه‌ی له‌و گفتوگۆیانه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ گه‌ره‌نتی‌و پرۆتۆكۆڵات‌و ڕێكاره‌كانن، بۆئه‌وه‌ی دواتر هه‌ردولا هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی بكه‌ین".

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved