ئاسایشی سلێمانی وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی‌و 50 كه‌سی دیكه‌ی ده‌ستگیركرد

sharpress.net

730 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
ئاسایشی سلێمانی ژماره‌یه‌ك كه‌سی له‌پاركی ئازادی سلێمانی ده‌ستگیركرد، كه‌ ده‌یانویست بینه‌ری فیلمێكی تایبه‌ت به‌ ساكینه‌ جانسز بن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میدیاكانی نزیك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان –ڕژاک ده‌یانویست له‌پاركی ئازادی له‌سلێمانی، فیلمێك له‌باره‌ی ساکینە جانسز نمایش بکەن، هاوكات له‌ مه‌راسیمێكیشدا خەڵاتی ساکینە جانسز ببەخشن بە لەیلا گۆڤەن، بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگرییان لێکراوه‌‌و پاشان نزیكه‌ی 50 كه‌سیان لێده‌ستگیركردوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، لەناو گیراوەکاندا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ و نیو هەیە، هه‌روه‌ها  تارا حسێن وتەبێژی تەڤگەری ئازادی یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ده‌ستگیركراوه‌كان.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved