خواردنی میوەی ترێ‌ كۆنتڕۆڵی كۆڵیستڕۆڵی خوێن دەكات

sharpress.net

282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی، خواردنی میوەی ترێ، كۆڵستڕۆڵی خراپی نێو خوێن لەجەستەدا، كە بەهۆی خواردنی گۆشتەوە دەمارە خوێنییەكان تووشی زیان دەكات، كەمدەكاتەوەو پارێزگاری لەدڵ دەكات.

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە، جگە لەخواردنی تری، ئاوی ترێ-ش پڕ لەپێكهاتەی پلی فینۆلە، كە ئەوە مادەیەكی كیمیاییەو لەهەندێك لە میوەكان‌و سەوزەوات و ڕووەكی وەكوو زەڕات، گوێز، زەیتوون، گەڵای چای و ترێدا هەیە، كە وەك ئەنتی ئۆكسانەكان ناسراون و ڕەدیكاڵە ئازادەكان لەجەستە لادەبەن. 

ڕەدیكالە ئازادەكان هەندێك مەوادی كیمیاین، كە توانای زیانگەیاندن بە خانەكان و شانەكانیان هەیە، كە پلی فینۆلەكان وەك ڤیتامینی Eو C كاریگەری 10 بەرانبەری ئەنتی ئۆكسانییان هەیە.

لێكۆڵەڕان هەروەها تێگەیشتن، كە بەكارهێنانی ترێی سوور تائاستێكی زۆر لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ نەخۆشی زەهایمەردا دەوری هەیە و لە ڕێگریكردن بەنەخۆشی شەكرەدا كاریگەری دەبێت.

لەگەڵ ئەمانەشدا، لێكۆڵەرانی ئەمریكی بەوە گەیشتن، كە خواردنی ترێ لەنێوان ژەمەكانی خواردندا، یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی شەكرەی خوێن دەدات، كە خواردنی كەمێك ترێ سێ جار لەنێوژەمەكاندا ئاستی شەكر كەمدەكاتەوە و لەگەڵ ئەمەشدا نەخۆشییەكانی تایبەت بەچاو و شەبەكییەی چاو لەنێودەبات.

ترێ بۆ دەرمانی پەستانی خوێن، ڕۆماتیسم، دەردەمیران و ژەهراویبووندا سوودبەخشە و دەرمانكەری نەخۆشییەكانی پێست و خوێن و دەمارە، هەروەها لە چارەسەركردنی ئاسەواری ڕۆماتیزم، قەڵەوی، بەدخۆراكی، مایەسیری، كەمخوێنی، تووڕەیی، گیرانی بۆرییەكانی سپڵ و جگەر، پێویستە، كە ترێ میوەكەی یا خوود گووشراوەی ئەو، بەتێكەڵ بەئاو بخورێت. 

ترێ هەروەها ڤیتامینەكانی  ABCهەیە و تایبەتمەندی خاوێنكەرەوەی هەیە، كە شەكر، ئەڵبۆمین، ئاسن، كالسیۆم، فۆسفۆڕ، پوتاسیۆم، ئەرسنیك، مەنگنێز و یۆددارە و پوتاسیۆمی ئەو بۆمنداڵانی بونییە لاواز‌و كەمخوێن بەسوودە.







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved