ئەو خواردن‌و خواردنەوانەی زیاتی تەندروستی-یان بۆ ددانەكان هەیە

sharpress.net

542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵەرانی زانكۆی كاڵج، بەكارهێنانی هەندێك خواردنەوەی غازی لەماوەكانی ژەمی خواردن بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ مەترسی خورانی ددانەكانتانی بەدوادا دێت.

لێكۆڵەران لەو لێكۆڵینەوەیەدا، كە 30 كەسی تووشبوو بە خورانی ددانەكانیان خستە ژێر لێكۆڵینەوەوەو دەریخست بەكارهێنانی ساردی ڕجێمی، یان چای میوەیی لە مەودای نێوان ژەمەكانی خواردندا مەترسی تیاچوونی ددانەكان لە 11% زیاتر دەكات.

هەروەها چیپسە سركەدار و خوێدارەكانیش لە نموونەی ئەو خۆراكیانەن، كە پڕ لە ئاستێكی بەرزی ئەسیدن و دەتوانن ببنەهۆی لەنێوبردنی سافایی بەشی سەرەوەی ددان.

پزیشكانی ددان هۆشداری دەدەن، كە خواردنەوەی ئەسیدی وەك چای میوەیی، یان گوشینی لیمۆ لەئاودا لەمەودای نێوان ژەمە خواردنەكاندا یەكێك لەخراپترین كاریگەرییەكان لەسەر بەشی سەرۆی دداندا دەبێت. 

لێكۆڵینەوەكە دریدەخات ئەو كێشەیە بە خواردنی نەستەلەكان زیاتریش دەبێت، كە بەوتەی لێكۆڵەڕان، هەندێك خواردنەوەی وەك ئاوی میوەكان، شەربەت، چای میوە، خواردنی ساردی ڕجێمی و غازدار و ئاوی تامدار هەموویان ئەسیددارن و دەتوانن ببنە هۆی خورانی ددان و تیاچوونی.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved