ئیسڕائیل عێراقی لەلیستی "وڵاتانی دوژمن" دەرکرد

عیراق

11/01/2019‌ 970 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی چونی چەند شاندێکی عێراقی بۆ ناوچەکانی ژێردەستی ئیسڕائیل، وەزیری دارایی ئیسڕائیل، عێراقی لە لیستی وڵاتانیی "دوژمن" دەرهێناوە.

ماڵپه‌ڕی I24News ڕایگەیاند، پاش بڵاوبوونەوەی سەردانی نهێنی شاندە عێراقییەکان بۆ ئیسڕائیل، موشە کیحلۆن، وەزیری دارایی ئیسڕائیل فه‌رمانێکی نووسراوی واژوو کرد کە بەهۆی ئەوەوە عێراق چیدی وڵاتی "دوژمنی ئیسڕائیل" هه‌ژمارناكرێت، تا مانگی ئادار ناوی لە لیستی "وڵاتانی دوژمن" لادەبات، کە ئەم بابەتەش ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراقدا دروستده‌كات.

کیحلۆن لەو فەرمانەدا نووسیوێتی کە بەهۆی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە، عێراق لە لیستی "وڵاتانی دوژمن" دەردەکات.

لیستی وڵاتانیی دوژمن بەپێی یاسای ئیسڕائیل، سوریا، لوبنان، یەمەن، ئێران، سعودییه‌ دەگرێتەوە.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل ڕایگەیاند کەسێ شاندی عێراقی لەساڵی 2018دا سەردانیان بۆ ئیسڕائیل هەبووە، پەرلەمانی عێراقیش لە کۆبوونەوەکانی ئه‌مدواییه‌یدا داوای لێکۆڵینەوەی لە‌وبارەیەوە كرد.

ڕ . ج