"ترامپ بوه‌ستێنن پێش ئه‌وه‌ى متمانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ ده‌ستبدات"

sharpress.net

1901 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس.. حلمى ره‌سول ره‌زا
نوسه‌رێكى ئه‌مه‌ريكى له‌ وه‌سف و چۆنيه‌تى تيرۆركردنى رۆژنامه‌ نوسى سعودى جمال خاشقچيدا له‌ناو قونسولخانه‌ى وڵاته‌كه‌يدا ده‌لێت " به‌ شێوه‌يه‌كى وه‌حشيانه‌و سه‌رسوڕێهنه‌ر" بو، داواش له‌ كۆماريه‌كان ده‌كات سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا جڵه‌وگير بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و توزه‌ متمانه‌يه‌ى ئه‌مه‌ريكا ماوێتى له‌ ده‌ستى بدات.

نوسه‌ر " ئيرۆين ستولماكر" به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ پرسيار ده‌كات: بۆچى وا ده‌رناكه‌وێ ئێداره‌ى ترامپ قوربانى بدات به‌ شازاده‌ى جێنشينى سعوديه‌ محمد كورى سه‌لمان به‌وه‌ى تاوانى پارچه‌پارچه‌ كردنى جه‌سته‌ى رۆژنامه‌كه‌ى له‌ ئه‌ستۆدايه‌؟

له‌ وتارێكدا له‌ رۆژنامه‌ى "زا ترينتونيان" كه‌ له‌ ويلايه‌تى نيوجرسى ده‌رده‌چێت، نوسه‌ر ده‌ڵێت لێدوانه‌كانى تره‌مپ به‌وه‌ى ده‌يه‌وێ ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوبه‌شێكى جێگيرى سعوديه‌ بمێنێته‌وه‌ ده‌كرێ وه‌ك رواله‌ت وه‌ربگيرێ.

راسته‌ په‌يوه‌نديه‌ باشه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌ گه‌ل سعوديه‌ - به‌ بۆچونى وتاره‌كه‌- ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى كۆمپانيا ئه‌مه‌ريكيه‌كانه‌وه‌ به‌وه‌ى چه‌ك و چۆڵ ى سه‌ربازى به‌ رياز ده‌فرۆشن، چونكه‌ ئيسرائيل واى داده‌نێت نه‌بونى سه‌قامگيرى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست تا راده‌يه‌كى زۆر بابه‌تێكى نيگه‌تيڤه‌. 

ناوبراو به‌دگومانه‌ له‌ هه‌بونى هۆكارێكى تر كه‌ واده‌كات تره‌مپ به‌ خراپه‌ باسى محمدى كورى سه‌لمان نه‌كات، و له‌هه‌مان كاتدا نايه‌وێ گوێ له‌ تۆماره‌ ده‌نگيه‌كى كوشتنى خاشقچى بگرێت. هه‌ر هه‌مان هۆكاره‌ واى لێده‌كات قسه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆكى روسيا ڤلادێمير پۆتين نه‌كات به‌ خراپه‌، يان دانى پێدا بنێت روسيا له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا له‌ 2016 ده‌ستوه‌ردانى كردوه‌، ئه‌و هۆكاره‌ پاره‌يه‌، و يه‌كه‌م شته‌ دۆناڵد تره‌مپ گرنگي پێده‌دات. له‌هه‌مان كاتدا پێى وايه‌ سه‌رۆك تره‌مپ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه‌ په‌يوه‌ندييه‌كى توندو تۆڵى هه‌يه‌ له‌گه‌ل كۆشكى پاشايه‌تى سعوديه‌دا و چه‌ندين جار له‌ مايه‌پوچ بوون رزگارى كردوه‌.

نوسه‌ر چه‌ند ده‌سكه‌وتێكى دارايى باس ده‌كات، كه‌ تره‌مپ له‌ ئه‌نجامى په‌يوه‌نديه‌كانى له‌گه‌ل سعوديه‌ له‌ ماوه‌ى سى ساڵى رابردودا ده‌ستى كه‌وتوه‌، له‌ نێوياندا فرۆشتنى يه‌ختێكى ناوازه‌ له‌ ساڵى 1991 به‌ ملياردێرێكى سعودى به‌ نرخى 20 مليۆن دۆلار، شايانى باسه‌ نرخى ئه‌م يه‌خته‌ زۆر كه‌متر بو له‌ نرخى راسته‌قينه‌ى فرۆشتنه‌كه‌ى، به‌لام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر لێوارى مايه‌پوچ بون و پێويستى زۆرى به‌پاره‌ هه‌بو. – ئه‌مه‌ش به‌ گويره‌ى راپۆرتێكى واشنتۆن پۆست-.
له‌ ساڵى 2001، تره‌مپ باڵه‌خانه‌يه‌كى له‌ بورجى ترامپ به‌ نرخى 4.5 مليۆن دۆلار به‌ حكومه‌تى سعوديه‌ فرۆشتوه‌، سه‌ره‌راى چه‌ند باڵه‌خانه‌يه‌كى تر به‌ هاوڵاتيانى سعودى. 
له‌كاتێكى تردا تره‌مپ له‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا له‌ ويلايه‌تى –ئه‌لاباما- گوتى سعوديه‌ برى 40 يان 50 مليۆنى له‌ ئه‌مه‌ريكا خه‌رج كردوه‌ ئايه‌ ده‌كرێ رقم لێيان بێت؟، من زۆر خۆشم ده‌وێن . له‌و كاته‌وه‌شى ترامپ بۆته‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سعوديه‌كان پاره‌يه‌كى زۆريان له‌ عه‌قاراتى ته‌رمپ له‌ نيويۆرك و واشنتۆن خه‌رج كردوه‌.

به‌ گوێره‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى رۆيته‌رز له‌ ساڵى رابردودا 63 كه‌سى هه‌ڵگرى پاسپۆرتى روسى به‌ نرخى 98.4 مليۆن دۆلار ئه‌و بينا بازرگانيانه‌يان كڕيوه‌ كه‌ هێماى بازرگانى ترامپى به‌سه‌ره‌وه‌يه‌ له‌ باشورى ويلايه‌تى فلۆريدا. دياره‌ جار له‌ دواى جار سه‌رۆك ترامپ ره‌تى كردۆته‌وه‌ هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى دارايى له‌گه‌ڵ سعوديه‌و روسيادا هه‌بێت، به‌ڵكو له‌ تويتێكدا به‌ درۆى ناوزه‌ند كردوه‌.

كه‌چى ده‌رباره‌ى وشه‌ى –درۆ- ستولماكر دووپاتى ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ په‌يوه‌ندييه‌كى گه‌رم و گوڕ بۆ ماوه‌ى چه‌ند ده‌يه‌يه‌ له‌ نێوان ترامپ و ماڵباتى سعوديه‌دا هه‌يه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ په‌يوه‌نديه‌كانى له‌گه‌ل كه‌مينه‌يه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند و حاكم له‌ روسيا.

به‌ گوێره‌ى نوسينى ئه‌و راپۆرته‌ى نوسه‌ر، ئه‌و په‌يوه‌ندييانه‌ پێده‌چێ كاريگه‌رييان له‌سه‌ر سياسه‌تى ئيداره‌ى ترامپ هه‌بێت به‌رانبه‌ر سعوديه‌و روسيا له‌ كاتى هه‌ڵبژاردنيه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، و تا ئيستاش نه‌يهێشتوه‌ برياره‌كانى ده‌رباره‌ى باجه‌كان وردبينى ئاشكراى بۆ بكرێت.

نوسه‌ر جارێكى تر پرسيار ده‌كات: ئايه‌ زنجيره‌يه‌كى ون بو له‌ نێوان ئينكارى كردنى ئيداره‌ى ترامپ هه‌يه‌ سه‌رباره‌ت به‌ ده‌ستخستنه‌كانى روسيا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و چاونوقاندن به‌رانبه‌ر تاوانى كوشتنى خاشقچى؟ ئه‌گه‌ر وا ده‌رچوو، ئه‌و كات ئه‌مه‌ ناپاكيه‌و پێشێلكردنێكى گريمانه‌ييه‌ له‌ به‌ندێكى ده‌ستورى ئه‌مه‌ريكادا؛ هه‌ر كه‌سێك پاره‌ له‌ حكومه‌تێكى بيانى وه‌ربگرێت نابێت پۆستێكى گشتى هه‌بێت.

له‌ كۆتاييدا نوسه‌ر داوا له‌ ئه‌ندامانى حزبي كۆمارى ده‌كات له‌ كۆنگرێس " ترامپ بوه‌ستێنن پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و تۆزه‌ متمانه‌ ئه‌خلاقيه‌ى ئه‌مه‌ريكا ماوێتێ له‌ جيهان له‌ ده‌ست نه‌چێت".

ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌لێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكيه‌كان به‌رده‌وام بن له‌ پاڵشتى كردنى پياوكوژه‌كان له‌ پيناوى پاره‌دا، وا ده‌كات ئه‌مه‌ريكا وه‌ك ولاتێكى ناوازه‌ نه‌مێنێته‌وه‌و ده‌بێته‌ په‌يامێك بۆ جيهان كه‌ ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتوه‌كان ويژانێكى ئه‌خلاقى نييه‌.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved