مۆرای به‌چاوی پڕ فرمێسكه‌وه‌ وازهێنانی له‌ یاریكردن ڕاگه‌یاند

sharpress.net

269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
ئه‌ندی مۆرای ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی ڕایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌مساڵ واز له‌یاریكردن ده‌هێنێت.

مۆرای ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی پێكانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌و دواین نه‌شته‌رگه‌ریی كه‌ بۆی ئه‌نجامدراوه‌، ناتوانێت له‌یاریكردن به‌رده‌وام بێت.

ئه‌و یاریزانه‌ وازهێنانی خۆی له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ له‌تێنسی سه‌ر زه‌وی ئاشكراكرد.

مۆرای له‌ساڵانی رابردوودا یه‌كێك بوو له‌چوار یاریزانه‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی، به‌ڵام به‌هۆی پێكان‌و دابڕانی 11 مانگ له‌یاریگه‌كان، بۆ پله‌ی 230 ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی دابه‌زیوه‌.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved