شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆیه‌كه‌مجار له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه، كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی له‌سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌گۆڕێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆی كابینه‌كانی ڕابردووی حكومه‌تی عێراق كێشه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانه جیاوازه‌كاندا هه‌بووه، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووه‌ته هه‌وڵدان بۆ دورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ساڵی 2018 پاشان ڕاسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌لای پارتی گۆڕی به كێشه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق، كه سه‌رۆك كۆمار كاندیدی ئه‌و حزبه بوو كه پارتی ناتوانێت له‌به‌غدا و هه‌رێم نه به‌بێ ئه‌و نه له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا هه‌نگاو بنێت.
سه‌ره‌تای كێشه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مجاره‌ی عێراق، بۆ شێوازی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح له‌په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كاندیده‌كه‌ی ئه‌و حزبه به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح شكستیهێنا، كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بووه سه‌رۆك كۆمار.
ناكۆكی پارتی به‌ته‌نها له‌شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا چڕنه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌و جوڵه سیاسیانه‌شدایه كه سه‌رۆك كۆمار له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌نجامیداوه، پارتی ترسی هه‌یه به‌غدا و سلێمانی ببنه مه‌رجه‌عی بڕیاردان له‌بری هه‌ولێر.
عه‌بادی له دوژمنه‌وه بۆ دۆست
له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌رله‌مان، جگه له‌پارتی و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه، ئه‌و هێزه عێراقیه‌ی ده‌نگی به به‌رهه‌م ساڵح بۆ بوون به‌سه‌رۆك كۆماری نه‌دا هاوپه‌یمانی نه‌سر بوو، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی‌و هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی عه‌بادی به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌و پێناوه‌دا بووه، كه له‌پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیراندا پارتی هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی به‌رامبه‌ر عه‌بادی بنوێنێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام نه عه‌بادی بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نه به‌رهه‌م ساڵح-یش شكستیهێنا.
سه‌رۆك كۆمار‌و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌هه‌وڵدایه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوكئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ده‌ستووری عێراق‌و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ئه‌و ده‌ستووره كه تایبه‌ته به‌دۆخی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ژماره‌یه‌ك بڕیاری ڕاكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ڕاگیراون، بۆیه پارتی نیگه‌رانه له‌وه‌ی به‌بێ ئه‌و دۆخی شاره‌كه ئاسایبكرێته‌وه.
شه‌وی ڕابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاش ئاشكراكردنی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك، داوای له‌به‌رهه‌م ساڵح كردوه هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی ده‌ستوور ئه‌نجامبدات.
به‌ڕای چاودێران له‌نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدی و به‌رهه‌م ساڵح هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی هه‌یه، پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیره‌كان‌و سه‌رۆك كۆماره‌كانی پێشووی عێراق، كه زۆركات خاڵی ناكۆكییان له‌خاڵه ته‌باكانیان زیاتر بووه.
گه‌رچی تا ئێستا پارتی ئاماده‌نیه وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ماكه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح بكات‌و پێشوازیی لێبكات، به‌ڵام له‌زۆرێك له‌وڵاتانی ناوچه‌كه كه‌میحوه‌ری سوننه‌و شیعه‌كانن، پێشوازیی له‌سه‌رۆك كۆماری عێراق كراوه.
تا ئێستا دیار نیه له‌پاش پێكهێنانی كابینه‌ی نۆ-ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتی سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح به‌ناچاری ده‌گۆڕێت، یاخود درێژه ده‌دات به دانه‌نیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار.
ڕ . ج