خیانەتی شێخە عه‌رەبەكان

sharpress.net

1939 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

لە نامەیەكی برسی كۆكس (ملحق ژ:6) لە 1914ز بۆ شیَخ موبارەكی كویت و ئەمیر (عبدالعزیز بن سعود) سوپاسیان دەكات كە مورتەزەقەیی بۆ بریتانیا دەكەن دژی سوپای عوسمانی ، لەنامەكە واهاتوە دەلیت ئەگەر ئیوە لەگەل شیخ خزعل بەسرا بگرن ،ئەوا ئەو مەزرەعەكتان لە تەنیشت بەسرە بۆ خۆتان تاپۆ دەكەم ،ئەگەر شەڕی باشتریش بكەن ،ئەوا هەریەكەو حكومەتەكتان بۆ دروست دەكەین، 

چەندین ڕێكەوتن و هاوپەیمانی لەگەل شێخەكانی كەنداو بەمەبەستی دروستكردنی كیانی سیاسی بێنرخ بەپێی ستانداردی بەریتانیا هاتە مۆر كردن، لەوانە : ڕێكەوتنی قەتیف كە 26 دیسمبر 1915ز، بەریتانیاو (قواسمەكان) لە 6/فبرایر/1806، دووەم لە11 /ینایر/1820 لەگەل شیخەكانی (رأس الخیمە، ابوڤبی، بحرین، عجمان، ام القیوین، ..)، دوای هاوپەیمانیكی تر لەگەل ئەبوزەبی لە1892.. ، پیشوو تریش لەسالی 1737ز بە سەرپەرشتی بەریتانی ڕێكەوتنامەیەكی نێوان (حمدی كوری ئال سعود و ئیمام محمد بن عبدالوهاب) كرد ، لە میسرسش ڕێكەوتنی وا لە 19 ینایر و 10 یولیو/1899گرێدرابوو، لە سالی 1915ش ڕێكەوتنی شریف لەگەڵ ماكماهۆنی بەریتانی مۆركرا، بوە هۆی سەركەوتنی گەورەی بەریتانیا بەسەر خیلافەتی عوسمانی، زۆربەی ئەو شیخانە لەژێر سایەی عوسمانی بون، بەڵام لە ژێرەوە موچەیان لە بەریتانیا هەبو، یەكەم جار گۆڤارێكی بە هێزی ئەو سەردەم بەناوی (شۆون خارجیە) كە لەندەن دەردەچو لەمانگی 1/1927ز لە ژێر ناونیشانی (امرا‌‌و العرب وداوتنغ بسكریت) لیستێكی لە ناوی ئەمیروشێخ وكەسایەتی عەرەبی تێدا بڵاوكرایەوەلەگەل مووچەكانیان بە نهێنی: (1 ـ ابن السعود 100.000 جنیه، 2 ـ ملك حسین ـ شریف مكە ـ 100.000 جنیه، 3 ـ فهد الهژال 140.000 ربیە، السید اڵادریسی12.000 لیرە..) بەرامبەر ئەو خزمەتە ستراتیژیەی بۆ بەریتانیا دەیكەن ، زیاترو تایبەتی تریش ڕوی لە بنەماڵەی مەلیك فەیسەل بو، بە نهێنی لەدوای دروستكردنی ئەو دام و دەزگایانە بەریتانیا بڕیاری دا لە پاداشی ئەو هەمو چاكەیەی بنەماڵەی (الشریف حسین بن علی) بۆ هێزەكانی هاوپەیمانان لەدژی عوسمانی كردیان، بەتایبەتی ئەو كارە دەگمەنەیان كەلە 1916 قودسیان لەدەست ئیسلام دەرهێناو كەوتە ژێر دەستی بەریتانی و لەوكاتیەوە قودس رۆیشت، لەو پاداشتەدا مەلەكی بەریتانی شافەیسەلیان بە (وسام النصر) و (صلیب الحرب مع النحل) خەڵات كرد ، ئەوكاتی هەر وڵاتێك بۆ سەرۆك یان مەلیكێكی عەرەبی دیاری بكرابایە دەبوایە پاڵپشتێك لەلای ڕێكخراوی زایۆنی بهێنێت، لەسەر ئەو بنچینەیە(شكری غنام)سەرۆكی وەفدی سوری لە1919لەبەرامبەر كۆمیتەی ئاشتی ڕێككەوت لەگەل نوێنەری ئاژانسی زایۆن بۆ ئەوەی یەهودیەكان بتوانن بێ‌ ڕێگری بۆفلستین كۆچ بكەن تادەبنە زۆرایەتی حوكمیشی دەگرنە بەر،لەدۆسیەكانی وەزارەتی دەرەوەی فرنسا بەلگەنامەیەك دۆزرایەوە بە ژ:3547 ی رۆژی 15/ 6/ 1936تیایدا كۆمەلێك سەركردەی عربی ئەو وولاتە داوا لە فرنسادەكەن هەر لەسوریا بمێنێتەوە ، لەو ناوانەی تیای بوە ( سلیمان اڵاسد ومحمد سلیمان اڵاحمد ومحمود أغا جدید وعزیز أغا هواش وسلیمان المرشد ومحمد بك جنید ..) ، بەهەمان ئاڕستە مەلیك فەیسەل لە 3/5/1919 ڕێكەوتنێكی لەگەل (حایم وایزمان) مۆر كرد پێكهاتبو لە 9مادە ،لەهەوان ڕاشكاوانە تر دروست كردنی ئوردەن بوو بەرامبەر پشتیوانی لە ئیسرائیلی داهاتوو.

ئەوە لەكاتیكا بوو ناوی یەك سەركردەی كورد لەو لیستانە نەهاتوە ئینجا ئەو كاتەی ئەو هەمو خیانەتە هەیە شیخ محمود وسەركردە كوردەكان لەكوردستان ڕا چووبونە شوعەیبە وكووت شەڕیان دژی ئینگلیز دەكرد ..كەچی ئیستا عرب و تورك بەكورد دەلین ئیوە دەستی ئیستعمارو زایۆنین (بروانە ئەو ئەلقەیەی اتجاه معاكس) وزۆربەی گوتارەكانیان .
بۆ زیاتر لەو بابەتانە بڕوانە: مەوسوعەی جودی ج2 ،




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved