ڕوسیا: ناتوانین متمانه‌ به‌ قسه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ له‌سوریا بكه‌ین

sharpress.net

258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
وته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە یەکەمین کاردانەوەی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا جەختیکردەوە، کە دەبێت سوپای سوریا کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەی کە ئەمریکا لێیده‌كشێته‌وه‌، بەدەستەوە بگرێت.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەکۆنفرانسێكی هەوڵیدا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سوریا وتی:"دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی سوریا دەبێت لەژێر چاودێری سوریادا بێت، حکومەتی سوریاش دەبێت کونترۆڵی ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی ئەمریکا لەوێ دەردەچن، بەدەستەوە بگرێت".

زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەمریکا وادیارە دەیەوێت لە سوریادا بمێنێتەوە، چونکە ناتوانین متمانە بەقسەکانی ئەمریکا لەبارەی دەرچوونیان لەسوریاوە متمانەو پشت ببەستین، چونکە ستراتیژیه‌تێكی فەرمی و ڕوونمان لەمبارەیەوە لە ئەمریکا نەبینیوە".


ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved