فەڕەنسا: ئێران دەبێت بەرنامە موشەکییەکانی کۆتایی پێبێنێت

sharpress.net

225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/01/2019‌

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داوای لەئێران کرد هەرچیی زووترە تەواوی چالاکییەکانی خۆیان پەیوەست بە موشەکە بالیستییەکان بوەستێنن.

ئه‌مڕی هه‌ینی جان ئیف لۆدریان وه‌زیری دەرەوەی فەڕەنسا داوای لە ئێران كرد، کە بەخێرایی چالاکییەکانی پەیوەست بە موشەکە بالیستییەکان کە دەتوانن کڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرن بوەستێنێت، هاوكات ئه‌و داوایه‌ تاقیکردنەوەی تەکنۆلۆجیای موشەکی بالیستیش دەگرێتەوە.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌ره‌نسا لە کاتی گفتگۆکانی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی هه‌وڵیداوه‌ پشتیوانی لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بکەن، پاش سزاکانی ئەمریکاش داوایان لە بەرپرسانی تاران کردبوو، لەگەڵ بوونی ئەم سزایانە لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمیدا بمێننەوە.

لەماوەکانی ڕابردووشدا وڵاتانیی ئەوروپا بەڵێنی ڕێگایەک بۆ بەڕێکردنی کاروباری دارایی ئێرانیان بۆ زاڵبوون بەسەر‌سزاکانی ئە‌و وڵاتە دابوو، بەڵام تا ئێستا بەهۆی گووشارەکانی ئەمریکاوە نەیانتوانیوە هه‌نگاوێك له‌سوودی ئێران بگرنه‌به‌ر.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved