شارپرێس:
كچێكی بەریتانی بەناوی ئیمیلی ویلسۆن تۆڵەی لەخۆشەویستەكەی كردەوە، كاتێك زانی خیانەتی لێكردووە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە ئەو كچە پێش گەشتێكی خۆشەویستەكەی زانیویەتی خیانەتی لێدەكات، ئەوەش دوای ئەوەی زانیویەتی، كچێكی تر لەگەڵی دەچێت بۆ گەشت.
لەبەرانبەر ئەوەدا خانمە بەریتانییەكە تەواوی نامەكانی ئەو خۆشەویستەیو كچەكەی دەست كەوتووەو دواتر لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەمووی بڵاوكردووەتەوە.
دواتر نووسیویەتی، تۆ بۆ ماوەی مانگێك لەگەڵ كچە هاوڕێكەت چوویت بۆ ئوسترالیا، لەكاتێكدا خۆت خۆشەویستت هەیە، بۆیە لێرەوە پەیوەندی نێوانمان كۆتایی دێت.
ویلسۆن بەشێك لەنامەكانی خۆیو خۆشەویستەكەشی بڵاوكردووەتەوەو جەختیكردووەتەوە، چیتر كۆتایی بەو پەیوەندییەیان هاتوو لەسێ ساڵی رابردوو هەیانبووە.
هـ ـ ح