نیشتنەوەی ناچاری فڕۆكەیەك بەهۆكارێكی سەیرو دەگمەن

جیهان

12/01/2019‌ 5798 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر لەفڕۆكەخانەی ئەتاتورك نیشتەوە، كە سەر بەهێڵی فڕۆكەوانی عەمان بووە، ئەوەش بەهۆكارێكی سەیرو دەگمەن.

هۆكاری نیشتنەوەی فڕۆكەكە شكانی جامی پێشەوەی فڕۆكەكە بووە، كە شكانەكەی بەشێوەیەك بووە، فڕۆكەوانەكە هیچی نەبینیوە، بۆیە بەناچاری نیشتووەتەوە.

هۆكاری شكانی جامی فڕۆكەوانەكە رووننەكراوەتەوە، بەڵام گومان دەكرێت بەهۆی بەركەوتنی توندەوە ئەو رووداوە روویدابێت.

فڕۆكەوانەكە بەهۆی ئەوەی لەئاسمانی توركیا بووە، بۆیە داوای لەبەرپرسانی فڕۆكەخانەی ئەتاتورك كردووە، دەبێت بنیشێتەوەو ئەوانیش رێگەیان بەنیشتنەوەكەی داوە.

فڕۆكەكە لەگەشتێكی راستەوخۆ بووە بەرەو بەریتانیا، كە 70 سەرنشینی تێدا بووەو بەهۆی ئەو رووداوەش رۆژی دواتر بەفڕۆكەیەكی تر گەشتەكەیان ئەنجامداوە.

هـ ـ ح